عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ عَامَ الفَتْحِ وَهُوَ بِمَكَّةَ:
«إِنَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ حَرَّمَ بَيْعَ الخَمْرِ، وَالمَيْتَةِ وَالخِنْزِيرِ وَالأَصْنَامِ»، فَقِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَرَأَيْتَ شُحُومَ المَيْتَةِ، فَإِنَّهَا يُطْلَى بِهَا السُّفُنُ، وَيُدْهَنُ بِهَا الجُلُودُ، وَيَسْتَصْبِحُ بِهَا النَّاسُ؟ فَقَالَ: «لاَ، هُوَ حَرَامٌ»، ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عِنْدَ ذَلِكَ: «قَاتَلَ اللَّهُ اليَهُودَ إِنَّ اللَّهَ لَمَّا حَرَّمَ شُحُومَهَا جَمَلُوهُ، ثُمَّ بَاعُوهُ، فَأَكَلُوا ثَمَنَهُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2236]
المزيــد ...

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە گوێی لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە ساڵی (فەتحی مەککە) لە مەککەدا دەیفەرموو:
«بەدڵنیاییەوە، خودا وپێغەمبەرەکەى فرۆشتنی مەی ومردارەوەبوو وبەراز وبتەکانیان حەرامکردووە». ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە چەوری (ئاژەڵی) مردارەوەبوو، بۆ ڕووپۆشینی کەشتیەکان بەکاردێت، وبۆ ڕووپۆشینی (چەورکردنی) پێستەکان بەکاردەهێنرێت ، وخەڵکی بۆ مەبەستی ڕۆشنایی بەکاریدەهێنن (واتا وەکو مۆم بۆ ڕووناککردنەوە)؟ فەرمووی: «نەخێر، حەرامە»، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوێدا فەرمووی: «نەفرەتی خودا لە جولەکەکان، خودا چەوری -بەزی- (ئاژەڵی) لەسەریان حەرامکرد، بەڵام ئەوان تواندیانەوە، وفرۆشتیان ونرخەکەیان خوارد».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2236]

شیکردنەوە

جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- گوێی لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە ساڵی (فەتحی مەککە) لە مەککەدا دەیفەرموو: الله وپێغەمبەرەكەی فرۆشتنی مەی -سەرخۆشكەر- ومردارەوەبوو وگۆشتی بەراز وبتیان حەرامكردووە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا حەڵاڵە بەزی -چەوری- مردارەوەبوو بفرۆشین؟ چونكە بۆ ڕووپۆشینی كەشتیەكان بەكاردێت، وپێستەكانی پێ چەور دەكرێت، وخەڵكی بەكاریدێنن بۆ كاركردنی چراكانیان، فەرموو: نەخێر، فرۆشتنی حەرامە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خوای گەورە جولەكەی لەناوبرد ونەفرەتی لێكردن، كاتێك خوای گەورە بەزی ئاژەڵەكانی لەسەر حەرامكردن ؛ ئەوان تواندیانەوە پاشان فرۆشتیان ونرخەكەیان خوارد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەوەوی دەڵێت: مردارەوەبوو ومەی -سەرخۆشكەر- وبەراز ؛ هەموو زانایان یەكدەنگن لەسەر حەرامێتی كڕین وفرۆشتنی هەموویان.
  2. قازی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە ئاماژەیە بۆئەوەی هەرشتێك خواردنی وسوود وەرگرتن لێی حەڵاڵ نەبێت ئەوا كڕین وفرۆشتنیشی حەڵاڵ نییە، ونابێت نرخەكەی بخوات ؛ بەو شێوەی لە فەرموودەكەدا باسكراوە لە باسی چەوری (بەزی) ئاژەڵ.
  3. ئیبن حەجەر دەڵێت: ناوەڕۆك وپێكهاتەی فەرموودەكە ئاماژە بۆ بەهێزی لێكدانەوەی زۆرینەی زانایان دەكات كە دەڵێن: كاتێك دەفەرموێت: (حەرامە) ؛ مەبەست لێی كڕین وفرۆشتنیەتی نەك سوود وەرگرتن لێی.
  4. هەموو فێڵێک ببێتە هۆی حەڵاڵکردنی حەرام ئەوا پوچەڵە.
  5. نەوەوی دەڵێت: زانایان دەڵێن: حەرامێتی فرۆشتنی مردارەوەبوو گشتگیرە ؛ حەرامێتی فرۆشتنی لاشەی كافریش دەگرێتەوە ئەگەر کوژراو وكافرەكان داوای كڕینەوەی لاشەكەیان كرد، یان پێدانی شتێك لەجیاتی ئەو لاشەیە، لە فەرموودەكەدا هاتووە: نەوفەلی كوڕی عبد اللەی مەخزومی مسوڵمانان كوشتیان لە جەنگی خەندەقدا، بۆیە كافرەكان بەرامبەر وەرگرتنەوەی لاشەكەی دە هەزار درهەمیان دا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بەڵام وەری نەگرت، وبێبەرامبەر لاشەكەی پێ دانەوە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (54)