عن ابن عباس رضي الله عنهما «أن رسول الله صلى الله عليه وسلم نَهَى عَنْ كُلِّ ذِي نَابٍ مِن السِّبَاع، وعَن كُلِّ ذِي مِخْلَبٍ مِن الطَّيْرِ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە (لە خواردنی گۆشتی) هەموو ئاژەڵێکی چڕنووکدار: لە دڕندەکان (گۆشتخۆرەکان) ولە باڵندەکان».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

بنچینە لە خواردنەکان وگۆشتەکان ئەوەیە کە حەڵاڵ وڕێگەپێدراوە، جگە لە ئەوانە نەبێت کە لە شەریعەتدا ڕێگەپێدراو نییە بە بەڵگەیەکی شەرعی، وئەم فەرموودەیە هەندێک لە ئەو جۆرانە ڕووندەکاتەوە کە شەریعەت نەهی کردووە لە خواردنیان لە گۆشتەکان، ئەمیش خواردنی گۆشتی هەموو ئاژەڵێکی چڕنووکدار: لە دڕندەکان (گۆشتخۆرەکان) ولە باڵندەکان دەگرێتەوە. هەموو ئاژەڵێکی چڕنوکدار لە دڕندەکان -گۆشتخۆرەکان-: بریتیە لە ئاژەڵی دڕندە کە هەردوو وەسفەکەى تێدایە ڕاوکردن بە چڕنوک وسروشتی دڕندە بوونی؛ وەکو شێر وپڵنگ وگورگ، ئەگەر یەکێک لەم دوو وەسفەی تێدا نەبێت ئەوا خواردنی گۆشتەکەى حەرام نابێت، بە هەمان شێوەیە حوکم کردن لەسەر هەموو چڕنوکدارێک لە باڵدارەکان وەکو هەڵۆ وباز وهاوشێوەکانیان؛ هەموو ئەمانە حەرامن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان