عن ابن أبي عَمَّار قال: قلت لجابر: الضَّبْع صَيْدٌ هي؟ قال: «نعم»، قال: قلتُ: آكُلُها؟ قال: «نعم»، قال: قلتُ له: أَقَالَهُ رسول الله صلى الله عليه وسلم ؟ قال: «نعم».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد والدارمي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن ئەبی عەمارەوە دەڵێت: ووتم بە جابر: ئایا کەمیتار ڕاوە (نێچیرە بۆ خواردنی گۆشتی)؟ جابر ووتی: «بەڵێ»، ووتم: ئایا (گۆشتەکەی) بخۆم؟ ووتی: «بەڵێ»، پێیم ووتم: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى فەرمووە؟ ووتی: «بەڵێ».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

تابیعیەک بە ناوى ئیبن ئەبی عەمارەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- پرسیاری لە جابری کوڕی عبداللە کرد -ڕەزاى خوایان لێبێت- : سەبارەت بە حوکمی خواردنی گۆشتی کەمتیار، ئایا دروستە ڕاو بکرێت وگۆشتەکەى بخورێت؟ ئەویش (جابر) وەڵامی دایەوە: دروستە -جائیزە-، پاشان ئیبن ئەبی عەمار دیسانەوە پرسیاری کرد سەبارەت بە ئەم فەتوایە، ئایا جابر لە خۆیەوە ئەمە دەڵێت یان لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى بیستووە؟ ئەویش (جابر) پێی ووت کە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى بیستووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر