عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «مَن اقْتَنَى كَلْبًا -إلا كلبَ صَيْدٍ، أو مَاشِيَةٍ- فإنه يَنْقُصُ من أَجْرِهِ كل يوم قِيرَاطَانِ». قال سالم: وكان أبو هريرة يقول: «أو كلبَ حَرْثٍ»، وكان صَاحِبَ حَرْثٍ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک سەگێک ڕابگرێت -جگە لە سەگی ڕاوکردن، وسەگی مەڕوماڵات* نەبێت-؛ ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات** لە پاداشتی کەم دەکاتەوە». وسالم دەڵێت: ئەبو هوریرە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە خاوەنی کێڵگە بوو دەیووت: «یان سەگی کێڵگە». *(سەگی مەڕوماڵات: مەبەست ئەو سەگەیە کە پاسەوانى مەڕوماڵات دەکات ولەگەڵ شوان دەردەچێت)، **(قیرات: واتا بڕێکی مەزن لە پاداشت)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

سەگ لەو ئاژەڵانەیە کە پیس وقێزەوەنە؛ بۆیە شەریعەتی پاک نەهی کردووە لە ڕاگرتنی بە بێ هۆ، چونکە زیان وخراپەکاری زۆر هەیە لە ڕاگرتنی، وەکو دووربوونەوەى جۆرێک لە فریشتە بەڕێزەکان (فریشتەی ڕەحمەت) لەو ماڵەی سەگی تێدایە، وترساندنی خەڵکی تێدایە، وپیسی وپاشەڕۆیان، وئەو نەخۆشییانەى دەیگوێزنەوە، ولاسایی کردنەوەى کافرەکان وزیانی تریش. وهەرکەسێک بە بێ هۆ سەگ ڕابگرێت ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات (دوو بڕی مەزن) لە پاداشتەکانى کەم دەکەن وتەنها خودا دەزانێت ئەم بڕەیە چەندێکە، چونکە ئەم کەسە سەرپێچی فەرمانەکانى خودای کرد وسوور بوو لەسەر ئەم تاوانە، بەڵام ئەگەر پێویستی هەبوو بۆ ڕاگرتنی سەگ بۆ سوودێک لە سوودەکان؛ ئەوا دروستە ڕابگیرێت لە یەکێک لەم حاڵەتانەدا: 1/ بۆ پاسەوانیکردنی مەڕوماڵات ئەگەر خاوەنەکەى بترسێت لە دەستدرێژی کردنی دز وگورگ وئاژەڵی دڕندە بۆ سەریان. 2/ بۆ پاسەوانیکردنی کێڵگە. 3/ بۆ ڕاو کردن. بۆ ئەم سوودانە دروستە ڕابگیرێت وهۆکاری لۆمە کردن وکەمبوونەوەى پاداشت لەسەر ئەو کەسە نامێنێت کە بەم هۆیانەوە سەگ ڕادەگرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان