عن علي بن أبي طالب رضي الله عنه قال: «أَمَرَنِي رَسُول اللَّهِ -صلَّى الله عليه وسلَّم- أَن أَقُومَ عَلَى بُدْنِهِ، وَأَن أَتَصَدَّقَ بِلَحمِهَا وَجُلُودِهَا وَأَجِلَّتِهَا، وَأَن لا أُعْطِيَ الجَزَّارَ مِنهَا شَيْئًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی کرد بە بەرپرسیار لەسەر سەربڕینی وشترەکانى (ئەوانەى کە دەیویست بیانکاتە قوربانی)؛ وفەرمانی پێکردم گۆشت وپێست وڕاخەری سەر پشتی وشترەکان وەکو خێر ببەخشم، وفەرمانى پێکردم هیچ لەوانە بە قەسابەکە نەدەم».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا بەرەو مەککە هات وهەندێ ئاژەڵی لەگەڵدا بوو بۆ قوربانیکردن (بۆ هەدی)، وعەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- لە یەمەنەوە هات، وئەویش هەندێک قوربانی (هەدی) پێبوو چونکە ئەم قوربانیکردنە مافى هەژارانە بۆیە ئەو کەسەی قوربانی دەکات مافى ئەوەی نییە بەهەر شێوەیەک بێت بەکاریان بهێنێت بۆ نمونە وەکو گۆڕینەوە بەرامبەر شتێک، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد کە وەکو کرێی کارەکەى هەندێک لە قوربانیەکە بدرێت بە قەسابەکە، بەڵکو دەبێت کرێى پێبدرێت بە جیا ونابێت هیچ شتێک لە گۆشت یان پێست یان ڕاخەری سەرپشتی قوربانیەکە وەکو کرێ بە قەسابەکە بدرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر