عن عائشة رضي الله عنها قالت: «أَهدَى رسول الله صلى الله عليه وسلم مَرَّةً غَنَمًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «جارێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەزی (چەند مەڕێک یان بزنێکی) وەکو هەدی* نارد». *(هەدی: واتا ناردی ئاژەڵ بۆ مەککە لە وەزری حەجدا بۆ ئەوەى بکرێت قوربانی وگۆشتەکەى بدرێت بە هەژاران)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ناردنی قوربانی دەکات لە لایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بۆ مەککە کە پێی دەووترێت (هەدی:الهدي) چونکە دەبەخشرێت بۆ مەککە بۆ ئەوەى لەوێ سەرببڕدرێت لە وەرزی حەجدا بۆ نزیکبوونەوە لە خودا، وئەمیش سونەتە وپەرستنی خودایە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەز و وشتری نارد، وپاش سەربڕینی گۆشتەکەى دابەش بکرێت لە نێوان هەژارانی مەککەدا، ئەم قوربانیکردنە (ئەم هەدیە) واجب دەبێت لەگەڵ (تەمەتوع: التمتع)* یان لەگەڵ (قیران: القِران)**دا یان لە کاتى ئەنجامدانى حەرامکراوەکاندا بۆیە بە فیدیە ناودەبرێت وئەمیش قوربانیەکی (هەدیەکی) واجبە، بەڵام ناردنی ئەم قوربانیە کە عائیشە باسی دەکات سونەتە وهەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت بینێرێت بۆ مەککە ئەگەرچیش خۆی حەج نەکات، یان لە ڕێگادا دەیکڕێت و وەکو قوربانی (هەدی) دەینێرێت بۆ مەککە بۆ ئەوەى لە خواى گەورە نزیک ببێتەوە بەم قوربانی کردنە. *(تەمەتوع؛ التمتع: واتا ئەنجامدانى عومرە لە ماوەى وەرزی حەجدا)، **(قیران؛ القِران: بریتیە لە ئیحرام بەستن بۆ ئەنجامدانى عومرە وحەج پێکەوە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر