عن جابر بن عبد الله، قال: «نَحَرْنَا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم عَامَ الحُدَيْبِيَة البَدَنَةَ عن سَبْعَة، والبَقَرَةَ عن سَبْعَة»
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «لە ساڵی پەیمانی حودەیبیەدا، ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم- وشترێکمان سەربڕی بۆ حەوت کەس، ومانگایەکیش بۆ حەوت کەس».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە ساڵی پەیمانی حودەیبیەدا لەگەڵ پێغەمبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم- قوربانیەکانیان سەربڕی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیانکرد حەوت کەس بەشدار بن لە قوربانیکردن بە وشترێک یان مانگایەک؛ بۆیە حەوت کەس بەشدار دەبوون لە قوربانیکردن بە یەک وشتر يان يەک مانگا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر