عن ابن عباس «أن رسول الله صلى الله عليه وسلم عَقَّ عن الحسن والحسين كَبْشًا كَبْشًا».
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەرانی کردە قوربانی وەکو گوێزەبانە بۆ حەسەن وحوسەین ».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا عبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێزەبانەى کرد بۆ* حەسەن وحوسەینی کە کوڕی فاتیمەی کچین، بۆ هەریەکێکیان دوو بەرانی کردە قوربانی (واتە: چوار بەران)، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر دروستی وڕێگەپێدراوی گوێزەبانە (مەڕە منداڵە - عەقیقە) کردن بۆ منداڵی لەدایکبوو. لە فەرموودەکەدا وشەی (کبشا، کبشا) هاتووە، واتە: بەرانێک، بەرانێک سەبارەت بەمە زانایان فەرموویانە: (مەبەست پێی دوو بەران، دوو بەرانە، واتە: چوار بەران. وئەم گێڕانەوەیە لەوەیە خەیاڵێک (وەهمێک) بێت لە لایەن گێڕەرەوەى فەرموودەکە چونکە لە گێڕانەوەى تردا بە دەستەواژەی (کبشین، کبشین) واتە: دوو بەران، دوو بەران هاتووە، وهەروەها لە فەرموودەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە قوربانیکردنی دوو ئاژەڵ لە پەز بۆ منداڵی کوڕ، یان لەوەیە بە ماناى ئەوە بێت لە ڕۆژ لەدایکبوونیان دوو بەرانی کردە قوربانی ولە ڕۆژی حەوتەمدا دوو بەرانی تری کردە قوربانی، یان لەوەیە بە ماناى ئەوە بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی لە پارەی خۆی کردە قوربانی وفەرمانى بە عەلی کرد کە دوو بەران بکات قوربانی، ووتراوە: دەستەواژەی (کبشا، کبشا) واتە: بەرانێک، بەرانێک، بۆ ئەوە بێت ڕێگەپێدراوە تەنها یەک ئاژەڵ بکرێتە قوربانی وەکو گوێزەبانە بۆ منداڵی لەدایکبووی کوڕ، ودەستەواژەی (کبشین، کبشین) واتە: دوو بەران، دوو بەران، ئاماژەیە بۆ ئەوەى باشتر وچاکتر ئەوەیە دوو ئاژەڵ بکرێتە قوربانی بۆ منداڵی لە دایکبووی کوڕ، وئەمە مەرج نییە بەڵکو سونەتە، هەموو ئەمانە ڕای پەسەندن). *(بۆ: مەبەست لە جیاتی وبەناوى منداڵەکەوە ئەم قوربانیە دەکرێت، نەک بۆ منداڵەکە سەر ببڕێت چونکە قوربانی کردن تەنها لە پێناو خواى گەورە دەبێت سەر ببڕێت وئەم گوێزەبانەیە پەرستنە وئاژەڵەکە دەکرێتە خێر وقوربانی لە پێناو خواى گەورە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە لە بارمتەیی نەمێنێت وببێتە هۆکارێکی هێنانى خێر بۆ ئەو خێزانە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر