1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ھەموو منداڵێک بارمتەی گوێزەبانەکەیەتی، لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایکبوونی بۆی سەردەبڕدرێت، وناوی دەنرێت، وسەری دەتاشرێت

عن سمرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «الغلام مُرْتَهَنٌ بِعَقِيقَتِهِ يُذْبَحُ عنه يوم السابع، ويُسَمَّى، ويُحْلَق رأسه».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەموو منداڵێک بارمتەی گوێزەبانەکەیەتی*، لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایکبوونی بۆی سەردەبڕدرێت، وناوی دەنرێت، وسەری (قژی) دەتاشرێت». *(گوێزەبانە: واتە عەقیقە، ومەڕە منداڵیشی پێ دەووترێت)

صەحیحە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە منداڵی لەدایکبوو بەستراوەتەوە وبارمتەیە هەتا گوێزەبانەی بۆ* دەکرێت لە ڕۆژی حەوتەمی تەمەنیدا، وسونەتە لەو ڕۆژەدا ناوى بنرێت، وسەری بتاشرێت، وسەر تاشین تایبەت بە منداڵی لەدایکبووی کوڕ. *(بۆ: مەبەست لە جیاتی وبەناوى منداڵەکەوە ئەم قوربانیە دەکرێت، نەک بۆ منداڵەکە سەر ببڕێت چونکە قوربانی کردن تەنها لە پێناو خواى گەورە دەبێت سەر ببڕێت وئەم گوێزەبانەیە پەرستنە وئاژەڵەکە دەکرێتە خێر وقوربانی لە پێناو خواى گەورە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە لە بارمتەیی نەمێنێت وببێتە هۆکارێکی هێنانى خێر بۆ ئەو خێزانە)

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

11 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
FR Français الفرنسية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
PT Português البرتغالية