عن عائشة رضي الله عنها : "أُنْزِلَتْ هذه الآية: {لا يؤاخذكم الله باللغو في أيمانكم} [البقرة: 225] في قول الرجل: لا والله وبَلَى والله".
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەم ئایەتە دابەزی: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ} [البقرة:255] واتە: {خودا سوێندی بێ ھوودە (لەدەم دەرچوون)تان لێ ناگرێت بەڵام سوێندێکتان لێدەگرێت بە دڵ بتانەوێت ومەبەستتان بێت}، سەبارەت بەوەى کەسێک دەڵێـت: نەخێر والله، بەڵێ والله».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
خواى گەورە دەفەرموێت: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ} [البقرة:255] واتە: {خودا سوێندی بێ ھوودە (لەدەم دەرچوون)تان لێ ناگرێت بەڵام سوێندێکتان لێدەگرێت بە دڵ بتانەوێت ومەبەستتان بێت}، عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- سوێندی بێ هوودە (یمین اللغو)ی بەم شێوەیە ڕاڤە کردووە: ئەوەیە دێتە سەر زمانى خەڵکی، کاتێک دەڵێن: نەخێر والله، وبەڵێ والله، وئەوەى دێتە سەر زمان ومرۆڤ لە دڵەوە مەبەستی نییە، وهەروەها لە سوێندی بێ هوودە (یمین اللغو)ە کە لەم ئایەتەدا مەبەستە بریتیە لە سوێند خواردنی مرۆڤ لەسەر شتێک لە ڕابردوو بووە پێی وابووە بەو شێوەیە کە ئەو وتوویەتی، بەڵام ڕوون بووەوە کە پێچەوانەى گومانەکەى ئەو ڕاستە. هەروەها سوێند خواردنێک کە گومانى وایە ڕاستگۆیە لە نەفسی خۆیدا، بەڵام پێچەوانەکەى دەرکەوت، ئەوا ئەمە سوێند خواردنێکی گرێنەدراوە -غیر منعقد-ە، وکەفارەتی ئەم سوێندە نادرێت چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ} [البقرة:255] واتە: {خودا سوێندی بێ ھوودە (لەدەم دەرچوون)تان لێ ناگرێت بەڵام سوێندێکتان لێدەگرێت بە دڵ بتانەوێت ومەبەستتان بێت}، واتا: خواى گەورە سزاتان نادات بەهۆی ئەم جۆرە سوێندەوە، وهیچ کەفارەتێک لەسەرتان نییە بەهۆی ئەو جۆرە سوێندە بێ هوودانەوە کە ئەوەى سوێند دەخوات لە دڵەوە مەبەستی نییە. وهەروەها ئەگەر کەسێک سوێند بخوات وگومانى وابێت کەسێک کردەوەیەک دەکات وڕاستگۆیە؛ بەڵام ئەو کردەوەى نەکرد، ئەمیش هەر سوێندی بێ هوودەیە، وباشترین ڕاڤە بۆ ئەم ئایەتە ڕاڤە ونمونە هێنانەوەى عائیشەیە -ڕەزاى خواى لێبێت- ؛ چونکە ئەو لە کاتی دابەزینی وەحی لە ژیاندا بووە؛ وهەروەها زمانى عەرەب دەزانێت.