+ -

عَنِ ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما:
عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ نَهَى عَنِ النَّذْرِ، وَقَالَ: «إِنَّهُ لَا يَأْتِي بِخَيْرٍ، وَإِنَّمَا يُسْتَخْرَجُ بِهِ مِنَ الْبَخِيلِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1639]
المزيــد ...

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرموویەتی: «بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1639]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە نەزر كردن، ئەمیش بریتیە لەوەی مرۆڤ شتێك لەسەر خۆی واجب بكات لەكاتێكدا شەریعەت فەرمانی نەكردووە بە پابەند بوون پێوەی، وفەرموویەتی: نەزر كردن هیچ شتێك پێش ناخات وهیچیش دوا ناخات، بەڵكو هەندێك شت بەهۆیەوە لە كەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت ؛ كە تەنها ئەوەی واجب بێت لەسەری جێبەجێی دەكات، ونەزر كردن شتێك ناهێنێتە دی ئەگەر ئەو شتە لە قەدەردا هاتبێت كە نایەتە دی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی لیتوانی داری سۆماڵی ڕۆمانی مالاگاشی ئورومی كانادی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەزر كردن نەهی لێكراوە وڕێگەپێدراو نییە، بەڵام ئەگەر نەزری كرد ؛ واجبە جێبەجێی بكات ئەگەر تاوان نەبێت.
  2. هۆکاری نەهی کردن لە نەزرکردن ئەوەیە: (أنه لا يأتي بخير) واتە: (هیچ خێرێک ناهێنێت)؛ چونکە ناتوانێت هیچ شتێک لە قەزای خواى گەورە ڕەت بکاتەوە، و بۆئەوەى ئەو کەسەی نەزر دەکات وا گومان نەبات ئەو داوایەی کردی جێبەجێ بوو بەهۆی نەزرەکەوە، وخواى گەورە لەوە بەزرتر ودەوڵەمەندترە -سبحانه وتعالى-.
  3. قورتوبی دەڵێت: نمونە لەسەر ئەم نەهی كردنە وەكو ئەوەی بڵێت: ئەگەر خوای گەورە شیفای نەخۆشەكەم بدات ؛ ئەوا لەسەرم بێت ئەو خێرە بكەم، ومەكروهیەت لەوەدایە چونكە ئەنجامدانی چاكەیەك بۆ نزیكبوونەوە لە پەروەردگاری بەستیەوە بە جێبەجێبوونی مەبەستی باسكراو، وادیارە ئەو نیەتی نزیكبوونەوە لە خودا لە دڵیدا نەجووڵایەوە كاتێك ئەم قسەی كرد ؛ بەڵكو ڕێبازی گۆڕینەوەی بە بەرامبەری گرتەبەر، ئەوەی ڕوونی دەكاتەوە: ئەگەر نەخۆشەكەی شیفای پێنەبەخشرا ئەوا خێر ناكات بەڵكو بەستیەوە بە شیفای ئەو، وئەمیش حاڵی بەخیلە؛ هیچ شتێك لە سامانەكەی نابەخشێت مەگەر بە گۆڕینەوەی خێرا نەبێت بەرامبەر بە شتێكی تر كە زۆرجار زیاترە لەوەی كە بەخشیوویەتی.
زیاتر