لیستی فەرموودەکان

بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
من والله -بە ویستی الله- ئەگەر سوێند لەسەر شتێك بخۆم، پاشان ببینم شتێكی تر لەوە خێرترە، كەفارەتی سوێنەكەم دەدەم، وئەوە جێبەجێ دەكەم كە خێرترە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی سوێند بخوات کە ئەگەر سوێندەکەی جێبەجێ نەبێت ئەوا لە سەر ئاینێکە جگە لە ئاینی ئیسلام بە درۆ یان بە ئەنقەستەوە بیڵێت؛ ئەوا خۆی لەسەر ئەو ئاینەیە کە وتوویەتی
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک سوێندی خوارد، و ووتی: من پەیوەندیم بە ئیسلامەوە نەماوە وبەریئم لێی، ئەگەر درۆ بکات؛ ئەوا خۆی بەو شێوەیە کە وتوویەتی، وئەگەر ڕاست بکات؛ ئەوا بە سەلامەتی ناگەڕێتەوە بۆ ئیسلام
عربي الإنجليزية الأوردية
سەعدی کوڕی عوبادە داواى فەتوادانى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە نەزرێک کە لەسەر دایکی کە دەبوو جێبەجێی بکات، بۆیە کۆچی دوایی کرد بێ ئەوەى نەزرەکەى جێبەجێ بکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە جیاتی ئەو (نەزرەکە) جێبەجێی بکە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک سوێندێک بە درۆوە بخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو زاتە لێی توڕەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
خوشکێکم نەزری کرد لەسەر ئەوەى کە بە پێی پەتیەوە بچێت بۆ ماڵی خودا، وفەرمانی پێکردم کە داواى فەتوایەک بکەم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، منیش داواى فەتوایەکم کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەم مەسەلەیە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: با ڕێبکات وسواریش ببێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی عبدالرحمانی کوڕی سەمورە داوای پلەی دەسەڵات وفەرمانڕەوایەتی مەکە، چونکە ئەگەر تۆ داوای بکەیت بەهۆی پرسیارکردنەوە؛ ئەوا (پێت دەبەخشرێت) بەڵام پشتیوانی ناکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک سوێند لەسەر شتێک بخوات پاشان شتێکی باشتری بۆ دەرکەوت کە زیاتر لە خودا نزیکی دەکاتەوە؛ ئەوا با ئەوەیان جێبەجی بکات کە باشترینە لە ڕووی تەقوداریەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
فەرمانی پێبکەن بۆئەوەى قسە بکات، وسێبەرێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، وبا دابنیشێت، وڕۆژووەکەى تەواو بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێک لە ئێوە سوور بێت لەسەر ئەوەى سوێندەکەى جێبەجێ بکات کە بەهۆیەوە خێزانەکەى زیانیان پێدەگات، ئەمە تاوانێکی گەورەترە لای خواى گەورە، لەوەى ئەگەر سوێندەکەى بشکێنێت وکەفارەتەکەى بدات لەکاتێکدا خواى گەورە (کەفارەتەکەی) لەسەر فەرز کردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نەزر لەسەر نەوەى ئادەم نییە لە شتێک کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (بەندەیەک) ئازاد بکات کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (ئافرەتێک) تەڵاق بدات کە هاوسەری نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم ئایەتە دابەزی: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ}، سەبارەت بەوەى کەسێک دەڵێـت: نەخێر والله، بەڵێ والله
عربي الإنجليزية الأوردية
کەفارەتی نەزر کردن وەکو کەفارەتی سوێند خواردنە
عربي الإنجليزية الأوردية