عن ابن عباس رضي الله عنهما ، قال: بينما النبي صلى الله عليه وسلم يخطب إذا هو برجل قائم فسأل عنه، فقالوا: أبو إسرائيل نذر أن يقوم في الشمس ولا يقعد، ولا يستظل؛ ولا يتكلم، ويصوم، فقال النبي صلى الله عليه وسلم : «مروه، فليتكلم، وليستظل، وليقعد، وليتم صومه».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئيبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا؛ پیاوێکی بینی کە وەستا بوو، ووتیان: ئەمە ئەبو ئیسرائیلە نەزری کردووە بەوەى کە لە ژێر خۆر بوەستێـت ودانەنیشێت، وخۆی لە سێبەر دوور بکاتەوە، وقسە نەکات، وڕۆژوو بگرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «فەرمانی پێبکەن بۆئەوەى قسە بکات، وسێبەرێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، ودابنیشێت، وڕۆژووەکەى تەواو بکات».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم هاوەڵە نەزری کردبوو بەوەى واز لە قسەکردن وخواردن وخواردنەوە بهێنێت (ڕۆژوو بگرێت) ولە ژێر خۆردا بوەستێت ولە ژێر سێبەر دانەنیشێت، ئەمیش ئازاردانى نەفسی تێدایە ونەزرێکی حەرامکراوە لە شەریعەتدا بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکرد لەسەر ئەم کردەوانەى، بەڵام فەرمانى پێیکرد بەوەى ڕۆژووەکەى تەواو بکات چونکە پەرستنێکی ڕێگەپێدراو ودروستە لە شەریعەتدا، بۆیە ئەگەر نەزرێک بۆ ئەنجامدانى لەسەر پەرستنێکی ڕێگەپێدراو بێت لە شەریعەتدا ئەوا دەبێت جێبەجێی بکات، بەڵام ئەگەر نەزرەکە بۆ کردنی کردەوەیەک بێت کە ڕێگەپێدراو نەبێت لە شەریعەتدا ئەوا نابێت جێبەجێی بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر