عن عمرو بن شعيب، عن أبيه، عن جده قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا نَذْرَ لابن آدم فيما لا يملك، ولا عِتْقَ له فيما لا يملك، ولا طلاق له فيما لا يمْلِك».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەمرو کوڕی شوعەیب، لە باوکیەوە، لە باپیریەوە، کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەزر لەسەر نەوەى ئادەم نییە لە شتێک کە لە ژێر موڵکی -خاوەنی- نەبێت، وناتوانێت (بەندەیەک:کۆیلەیەک) ئازاد بکات کە لە ژێر موڵکی نەبێت، وناتوانێت (ئافرەتێک) تەڵاق بدات کە هاوسەری نەبێت».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە ڕووندەکاتەوە کە مرۆڤ تەنها ڕکێف ومامەڵە وکار بە ئەو شتانە بکات کە ئەو خاوەنیەتی ولە ژێر موڵکیەتی ئەودایە، بەڵام ئەو شتانەى کە خاوەنی نییە وناتوانێت مامەڵە وکاری پێوە بکات؛ دروست نییە مرۆڤ وادەربخات کە لە ژێر موڵکیەت وخاوەندارێتی ئەودایە ودەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بەکاریبهێنێت، ولەوانەش: 1- نەزر کردن: تەنها لەسەر ئەو شتانە دەبێت کە مرۆڤ خاوەنیەتی ودەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بەکاریبهێنێت لەو کاتەدا، بەڵام ئەگەر پاشتر بووە خاوەنی ئەو شتە وبە ئارەزووی خۆی ڕکێفی پێوە کرد؛ لەم حاڵەتەدا واجب نییە لەسەری نەزرەکە جێبەجێ بکات وکەفارەتیشی لەسەر نییە. 2- ئازادکردنی بەندە -کۆیلە-: مرۆڤ ناتوانێت بەندەیەک ئازاد بکات کە بەندەى ئەو نەبێت ولە ژێر موڵکیەتی ئەو نەبێت؛ بۆیە ئازاد کردن لەم حاڵەتەدا بانگەشەیەکی بێ مانایە وجێبەجێ ناکرێت. 3- تەڵاقدان: ئەگەر پیاوێکی تر جگە لە مێردی ئافرەتەکە؛ ئەو ئافرەتە تەڵاق بدات ئەوا ئەمە پوچەڵە وجێبەجێ ناکرێت، چونکە مافى تەڵاقدان تەنها بە دەستی مێردە کە هاوسەریەتی وجووتبوون لە نێوانیاندا ڕوودەدات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ناتوانێت -ئافرەتێک- تەڵاق بدات کە هاوسەری نەبێت).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر