عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إن الله تَجَاوَزَ عن أمتي ما حَدَّثَتْ به أَنْفُسَهَا، ما لم تَعْمَلْ أو تتكلم» قال قتادة: «إذا طَلَّقَ في نفسه فليس بشيء».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە بەهۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە نەفسی ودەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە، مەگەر کردەوەى پێبکەن یان بیڵێن (قسەکەى ناو دڵیان بێتە سەر زمانیان ودەری ببڕن)»، قەتادە دەڵێت: «ئەگەر لە نەفسی خۆیدا تەڵاق بخوات؛ ئەمە هیچ کاریگەرییەکی نابێت (تەڵاق ناکەوێت)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى بەندە بەرپرسیار نییە بەرامبەر ئەو قسە وباس وهەوەس وبیرکردنەوانەى بەسەر دڵیدا تێپەڕ دێت، بە بێ ئەوەى پێداگیر بێت لەسەری یان قسەی پێبکات یان بیڵێت، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە تەڵاقدان بەهۆی قسەی نەفسەوە ناکەوێت؛ چونکە قسە نییە، وئەم حوکمانە لەسەر وشە وبیرکردنەوە کاتیەکان دەدرێت نەک لەسەر کردەوەکانى دڵ وئەو بیرکردنەوە بەردەوامانەى کە شاراوەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر