عن أبي هريرة أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "ثلاث جِدُّهُنَّ جِدٌّ، وهَزْلُهُنَّ جِدٌّ: النكاح، والطلاق، والرَّجْعَةُ".
[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ شت هەیە بەڕاستی (بە جدی) بووترێت بەڕاست دادەنرێت، وبە گاڵتەیش بووترێت هەر بەڕاست (بە جدی) دادەنرێت: مارەیی کردن، وتەڵاق، وگەڕانەوەی (ئافرەتی تەڵاقدراو: الرجعة)».
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەرکەسێک دەستەواژەکانى: مارەیی کردن، وتەڵاق، وگەڕانەوەی (ئافرەتی تەڵاقدراو: الرجعة)؛ بەڕاستی (بە جدی) یان بە گاڵتە بڵێت ئەوا حوکمەى ڕوودەدات، ومەبەست ئەوەیە مەبەستبوون و بەڕاستی (جدی) بوون وگاڵتەکردن لە کاتى ووتنی دەستەواژەى ئەم بابەتانە یەک حوکمی هەیە، هەرکەسێک کە سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) کچێکە ڕازی بێت لەسەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەى یان خێزانەکەى تەڵاق بدات یان بیگەڕێنێتەوە؛ ئەگەر بیڵێت ئەوا حوکمەکەى دەبێت جێبەجێ بکرێت، ئەگەر بەڕاستی -جدی- یان بە گاڵتە ئەمە بڵێت، چونکە بژاردەى لە هەمان دانیشتندا گرێبەستەکە هەڵبوەشێنرێتەوە (خیار مجلس) و گرێبەستەکە قبوڵ بکرێت لەسەر چەند مەرجێکی دیاریکراو بێت (خیار شرط) بوونی نییە لەم جۆرە گرێبەستانەدا. ئەم سێ بابەتە گەلێک گەورەن لە شەریعەتدا و پلەوپایەیەکی بەرزیان پێدراوە؛ بۆیە نابێت یاریان پێبکرێت وبە گاڵتە دابنرێن، هەرکەسێک شتێک لە دەستەواژەکانیان بڵێت دەبێت ولەسەریەتی حوکمەکەى جێبەجێ بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر