عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضيَ اللهُ عنهما قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ أَحَبَّ أَسْمَائِكُمْ إِلَى اللهِ عَبْدُ اللهِ وَعَبْدُ الرَّحْمَنِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خۆشەویستترین ناوەكانتان لەلای خوای گەورە؛ (عبد الله و عبد الرحمـٰن)ە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2132

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە خۆشەویستترین ناوەكان لەلای خوای گەورە؛ بریتیە لە ناولێنان بە: عبد الله یان عبد الرحمن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. قورتوبی دەڵێت: لەگەڵ ئەم ناوانە؛ ئەو ناوانەیش دەگرێتەوە كە هاوشێوەیانن وەكو (عبد الرحيم وعبد الملك وعبد الصمد)، ئەم ناوانەی كە لە فەرموودەكە باسكراون خۆشەویستن لای خوای گەورە؛ چونكە سیفەتی خودایان تێدایە كە بریتیە لە (ڕەحمەت ومیهرەبانی)، وسیفەتی مرۆڤیان تێدایە كە بریتیە لە بەندایەتی بۆ الله، پاشان دانانی وشەی (عبد:بەندە) لەپاڵ وشەی (الله) دانانێكی هەقیقی وڕاستیە وپڕ لە مانایە؛ بۆیە وشەكانی ئەم ناوانە ناوەڕۆكیان زۆر ڕاستە، وئەم ناوانە ڕێزدارتر دەبن بەهۆی ئەم پێكهاتەیە بۆیە ئەم فەزڵ وپلە وپایەی پێبەخشراوە، وزانایانی تر دەڵێن: دانایی لە تەنها باسكردنی ئەم ناوانە لە فەرموودەكەدا ئەوەیە لە قورئاندا ناوی (عبد:بەندە) دانەنراوە لە پاڵ ناوێك لە ناوەكانی خوای گەورە جگە لە ناوی (الله) نەبێت، هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَنَّهُ ‌لَمَّا ‌قَامَ عَبْدُ اللَّهِ يَدْعُوهُ﴾ ولە ئایەتێكی تردا دەفەرموێت: ﴿وَعِبَادُ ‌الرَّحْمَنِ﴾، هەروەها پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿قُلِ ‌ادْعُوا ‌اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ﴾.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

35 زمان
EN English الإنجليزية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية