+ -

عَن أَبي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ قَالَ: رَضِيتُ بِاللَّهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ».

[صحيح] - [رواه أبو داود] - [سنن أبي داود: 1529]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک بڵێت: ڕازیم بەوەى ( الله ) پەروەردگارم بێت، ئیسلام ئاینم بێت، وموحەمەد پێغەمبەرم بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت».

[صەحیحە] - [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە] - [سنن أبي داود - 1529]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بڵێت: (ڕازیم بەوەى -الله- پەروەردگارم بێت)؛ وپەرستراو وپەروەرێنەر وپادشا وگەورە وچاكسازی هەموو كاروبارێكم بێت، (وئیسلام ئاینم بێت)؛ بە هەموو حوكمەكانی لە فەرمان ونەهی كردنەكان، (وموحەمەد پێغەمبەرم بێت)؛ ونێردراوم بێت لەگەڵ هەموو ئەوەی پێی نێردراوە وگەیاندوویەتی بە ئێمە؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ ووتنی ئەم نزایە، وڕوونكردنەوەی پاداشت لەسەر ووتنی.
  2. ڕازی بوون بە الله وەكو پەروەردگار؛ وا لە خۆدەگرێت كە بەندە جگە لە الله -سبحانه وتعالی- هیچ یەكێكی تر نەپەرستێت.
  3. ڕازی بوون بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وەكو پێغەمبەر ونێردراو؛ وا لەخۆ دەگرێت كە گوێڕایەڵی بكرێت وملكەچی سونەتەكەی بین.
  4. ڕازی بوون بەوەی ئیسلام ئاینمان بێت؛ وا لە خۆدەگرێت كە ڕازی بین بەوەی الله هەڵیبژاردووە بۆ بەندەكانی.
  5. سونەتە ئەم نزایە بووترێت لە پاش بیستنی هەردوو شاهێدی دانەكە لە كاتی بانگدا؛ هەروەكو لە گێڕانەوەكانی تردا هاتووە.
  6. هەروەها لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە: سونەتە ئەم نزایە بڵێت لە بەیانی وئێوارەدا.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان