پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی کرد بە بەرپرسیار لەسەر سەربڕینی وشترەکانى؛ وفەرمانی پێکردم گۆشت وپێست وڕاخەری سەر پشتی وشترەکان وەکو خێر ببەخشم، وهیچ لەوانە بە قەسابەکە نەدەم
ملەوانەم چنی بۆ ئەو ئاژەڵانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیویست بیانکاتە قوربانی، پاشان نیشانەم لەسەر لاشەیان دانا، وملەوانەکانی کردە ملیان -یان ملەوانەکانم کردە ملیان-، پاشان نێردران بۆ ماڵی خودا، لە کاتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەدینە بوو، وهیچ شتێکی لەسەر خۆی حەرام نەکرد کە پێش ناردنیان حەڵاڵ بوو
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی قوربانیەکەى ڕادەکێشا، ئەویش فەرمووی: سواری ببە، پیاوەکە ووتی: ئەمە قوربانیە، (دیسانەوە) فەرمووی: سواری ببە
ئەگەر ئەوەى ئێستا دەیزانم پێشتر بمزانیایە؛ ئەوا قوربانیم نەدەکرد، وئەگەر قوربانیم لەگەڵدا نەبووایە؛ ئەوا ئیحرام بەستنم کۆتایی پێدەهێنا
لە ساڵی پەیمانی حودەیبیەدا، ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم- وشترێکمان سەربڕی بۆ حەوت کەس، ومانگایەکیش بۆ حەوت کەس