عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما قال: «أَهَلَّ النبيُّ صلى الله عليه وسلم وأصحابُه بالحج، وليس مع أحد منهم هَدْيٌ غير النبي صلى الله عليه وسلم وطلحة، وقدم علي رضي الله عنه من اليمن. فقال: أَهْلَلْتُ بما أَهَلَّ به النبي صلى الله عليه وسلم فأمر النبي صلى الله عليه وسلم أصحابه: أن يجعلوها عمرة، فيطوفوا ثم يُقَصِّرُوا ويَحِلُّوا، إلا من كان معه الهَدْي، فقالوا: ننطلق إلى مِنًى وَذَكَرُ أَحَدِنَا يَقْطُرُ؟ فبلغ ذلك النبي - صلى الله عليه وسلم- فقال: لَوِ اسْتَقْبَلْتُ من أَمْرِي مَا اسْتَدْبَرْتُ ؛ ما أَهْدَيْتُ ، ولولا أن معي الهَدْيَ لَأَحْلَلْتُ. وحاضت عائشة. فَنَسَكَتْ المنَاسِك كلها، غير أنها لم تَطُفْ بالبيت. فلما طَهُرت وطافت بالبيت قالت: يا رسول الله، تَنْطَلِقُونَ بحج وعمرة، وأنطلق بحج؟ فأمر عبد الرحمن بن أبي بكر: أن يخرج معها إلى التَّنْعِيمِ ، فاعتمرت بعد الحج».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵان ئیحرامیان بەست بۆ ئەنجامدانی حەج، وهیچ یەکێکیان قوربانیان لەگەڵدا نەبوو جگە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتەڵحە، وعەلیش -ڕەزاى خواى لێبێت- لە یەمەنەوە هات، ووتی: ئیحرامم بەست هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە هاوەڵان کرد کە ئیحرام بەستنەکەیان بۆ ئەنجامدانى عومرە بێـت، تەواف بکەن وقژیان کورت بکەنەوە وکۆتایی بهێنن بە ئیحرام بەستنیان، جگە لەوانە نەبێت کە قوربانی لەگەڵدایە، ووتیان: چۆن بەرەو (مینا) بچین لە کاتێکدا عەورەتی ئێمە (مەنی) لێدێتە خوارەوە؟ ئەمە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: «ئەگەر ئەوەى ئێستا دەیزانم پێشتر بمزانیایە؛ ئەوا قوربانیم نەدەکرد، وئەگەر قوربانیم لەگەڵدا نەبووایە؛ ئەوا ئیحرام بەستنم کۆتایی پێدەهێنا»، وعائیشە تووشی سووڕی مانگانە بوو، هەموو دروشمەکانی جێبەجێ کرد، جگە لەوە نەبێت کە تەوافی نەکرد بە دەوری کەعبەدا، کاتێک پاک بووەوە وتەوافی کرد بە دەوری کەعبەدا، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هەمووتان دەگەڕێنەوە بە ئەنجامدانى حەج وعومرە، ومن دەگەڕێمەوە بە ئەنجامدانی حەج؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە عبدالرحمانی کوڕی ئەبی بەکر کرد کە لەگەڵیدا بڕوا بەرەو (تەنعیم) وبۆیە عومرەی ئەنجامدا لە پاش حەجکردن.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- وەسفی حەجکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات دەڵێت: ئەو وهاوەڵانی ئیحرامیان بەست بۆ ئەنجامدانی حەج، وهیچ یەکێکیان قوربانیان لەگەڵدا نەبوو جگە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتەڵحەی کوڕی عبیدالله نەبێت -ڕەزاى خواى لێبێت-، وعەلیش -ڕەزاى خواى لێبێت- لە یەمەنەوە هات، لە نیشانەى تێگەیشتنی لە دیندا ئیحرامی بەست ونیەتی هێنا هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک گەیشتن بە مەککە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە هاوەڵان کرد کە ئیحرام بەستنی حەج هەڵبوەشێننەوە بۆ ئیحرام بەستن بۆ ئەنجامدانى عومرە، وتەواف کردن و (سەعی کردنیان) -لە نێوان سەفا ومەروادا- بە نیەتی ئەنجامدانى عومرە بێت، پاشان قژیان کورت بکەنەوە وئیحرام بەستنەکەیان هەڵبوەشێننەوە -دەستی لێهەڵبگرن- بە شێوەیەکی گشتی، ئەمە سەبارەت بە ئەو کەسانەیە کە قوربانی لەگەڵدا نەبوو. ئەوانەى ئیحرام بەستنیان بۆ ئەنجامدانى حەج هەڵوەشاندنەوە بۆ ئیحرام بەستن بۆ ئەنجامدانى عومرە ووتیان -بە سەرسوڕمانەوە وشتێکی مەزن بوو لایان-: چۆن هەموو شتێک حەڵاڵ دەبێت وجیماع بکەین وپاشان بەرەو (مینا) بچین، وتەهلیلات بکەین (زیکرەکانی حەج بڵێین)، لەکاتێکدا ئێمە ماوەیەکی زۆر نابێت وازمان لە (جیماع کردن) هێناوە؟ ئەم باسە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە بە لایانەوە گەورە بووە وجێی سەرسوڕمان بووە لە نەفسی خۆیاندا، بۆیە دڵنیایانی کردەوە بە شتێک کە هەقی تێدایە، فەرمووی: (ئەگەر ئەوەى ئێستا دەیزانم پێشتر بمزانیایە؛ ئەوا قوربانیم نەدەکرد): چونکە ئەم قوربانیکردنە ڕێگر بوو لەوەى ڕێگەپێدراو بێت هەموو حەڵاڵکراوەکان ئەنجام بدەم، ئەگەر نا منیش وەکو ئێوە بووم، وئەمیش وایکرد ڕازی ببن ودڵنیا بن. وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- تووشی سووڕی مانگانە بوو کاتێک نزیکی مەککەوە بوونەوە، (حەجی قیرانی)ی ئەنجامدا چونکە سووڕی مانگانە ڕێگر بوو لەوەى تەواف بکات بە دەوری کەعبەدا، هەموو دروشمەکانى جێبەجێکرد جگە لە تەواف و(سەعی کردن) -هاتن وچوون لە نێوان سەفا ومەروا- نەبێت. کاتێک پاک بووەوە وتەوافی کرد بە دەوری کەعبەدا، شتێک لە ناخیدا مابوو، چونکە هەموو هاوەڵان لە نێوانیشیان -خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەموو دروشمەکانى عومرە وحەجیان ئەنجامدا، بەڵام ئەو عومرەی لەگەڵ حەجدا ئەنجامدا (واتا عومرەکەى بەشێوەیەکی کامڵ ئەنجامنەدا وەکو ئەوانى تر)، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هەمووتان دەگەڕێنەوە بە ئەنجامدانى حەج وعومرە، ومن دەگەڕێمەوە بە ئەنجامدانی حەج؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دڵنەوایی پێیدا وفەرمانی بە براکەى (عبدالرحمانی کوڕی ئەبی بەکر) کرد کە لەگەڵیدا بڕوا بەرەو (تەنعیم) وبۆیە عومرەی ئەنجامدا لە پاش حەجکردن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر