عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه عن النبيِّ -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- أَنَّهُ قَالَ: «الخَاِزنُ المسلم الأمين الَّذِي يُنْفِذُ ما أُمِرَ بِهِ فَيُعْطِيهِ كَامِلاً مُوَفَّراً طَيِّبَةً بِهِ نَفسُهُ فَيَدْفَعُه إلى الَّذِي أُمِرَ لَهُ بِهِ، أَحَدُ المُتَصَدِّقِين». وفي رواية: «الذي يُعطِي مَا أُمِرَ به».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خەزێنەداری مسوڵمانی ئەمین کە فەرمان بە تەواوى وبە ڕووخۆشیەوە جێبەجێدەکات وسپاردەکە (ئەمانەتەکە) دەدات بە ئەو کەسەی کە فەرمانى پێکراوە پێی بدرێت؛ لە یەکێک بە خێرکاران دادەنرێت».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

خەزێنەدار بە یەکێک لە خێرکاران دادەنرێت ئەگەر ئەم چوار وەسفەی تێدا بێت: ئیسلام (مسوڵمان بوون)، وئەمانەت (سپاردە) پاراستن، وجێبەجێکردنی فەرمانەکان بە بەخشین بە خەڵکی، ولە کاتی بەخشیندا ڕووخۆش ودڵ فراوان بێت بەرامبەر بە ئەو کەسەی پێی دەبەخشێت. وەسفی یەکەم: ودەبێت خەزێنەدار مسوڵمان بێت، وئەگەر کافر بێت وئەمانەت بپارێزێت ئەوا هیچ پاداشتێکی بۆ نابێت لە لای خواى گەورە لە قیامەتدا هەرچەندە کردەوەى چاکیشی ئەنجامدا بێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَقَدِمۡنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُواْ مِنۡ عَمَلٖ فَجَعَلۡنَٰهُ هَبَآءٗ مَّنثُورًا}[الفرقان: 23] واتە: {ھاتین ھەر کردەوەیەکیان کرد بوو ھەموویمان وەکو تۆزی پرش وبڵاو لێکرد (پوچەڵ بوونەوە بۆیە پاداشتی لەسەر وەرناگرن) وهەروەها خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يَرۡتَدِدۡ مِنكُمۡ عَن دِينِهِۦ فَيَمُتۡ وَهُوَ كَافِرٞ فَأُوْلَـٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَأُوْلَـٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ}[البقرة: 217] واتە: {وە ھەرکەسێک لە ئێوە لە دینی خۆی (لە ئیسلام) ھەڵبگەڕێتەوە وە بەبێباوەڕی بمرێت ئا ئەوانە ھەموو کردەوەکانیان پوچەڵ دەبێتەوە لە دونیا و دواڕۆژیشدا وە ئەوانە یار و ھاودەمی ئاگرن تێیدا دەمێننەوە بە هەتاهەتایی}، بەڵام ئەگەر کردەوەى چاکەى ئەنجامدا وپاشان مسوڵمان بێت ئەوا پاداشتی کردەوە چاکەکانیشی پێشووی (پێش مسوڵمان بوونی) پێدەبەخشرێت. وەسفی دووەم: ئەمین بێت واتا ئەو سپاردەیەی لە لایەتی ئینجا پارە بێت یان هەرشتێکی تر ئەوا بە تەواوى دەیپارێزێت وکەموکورتی تێدا ناکات وگەندەڵی ناکات وزیادەڕەوی ناکات. وەسفی سێیەم: ئەوەى فەرمانەکان جێبەجێ دەکات؛ چونکە هەندێک کەس هەیە ئەمانەت پارێزە بەڵام تەمەڵە، بەڵام ئەم کەسە ئەمینە وئەوەى پێی دەووترێت دەستەجێ جێبەجێی دەکات، بۆیە سیفەتی هێز وئەمانەت پاراستنیشی تێدایە. وەسفی چوارەم: ڕووخۆش ودڵ فراوان بێت بەرامبەر ئەو کەسەی پێی دەبەخشێت؛ واتا لە کاتى بەخشیندا ڕووی خۆش بێت ومنەت بەسەر خەڵکیدا نەکات لە کاتی بەخشیندا یان وا دەرنەخات کە فەزڵی هەیە بەسەریانەوە، ئەگەر ئەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا بە یەکێک لە خێرکاران دادەنرێت ئەگەرچیش لە گیرفانی خۆی یەک فلس نەبەخشێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر