عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا تَحَاسَدُوا، وَلَا تَنَاجَشُوا، وَلَا تَبَاغَضُوا، وَلَا تَدَابَرُوا، وَلَا يَبِعْ بَعْضُكُمْ عَلَى بَيْعِ بَعْضٍ، وَكُونُوا عِبَادَ اللهِ إِخْوَانًا الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ، لَا يَظْلِمُهُ وَلَا يَخْذُلُهُ، وَلَا يَحْقِرُهُ التَّقْوَى هَاهُنَا» وَيُشِيرُ إِلَى صَدْرِهِ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ «بِحَسْبِ امْرِئٍ مِنَ الشَّرِّ أَنْ يَحْقِرَ أَخَاهُ الْمُسْلِمَ، كُلُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ حَرَامٌ، دَمُهُ، وَمَالُهُ، وَعِرْضُهُ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2564]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر موسوڵمان برای موسوڵمانە، وستەمی لێناکات، ودەستی لێبەرنادات، وبەکەم سەیری ناکات وتەقواداری لێرەدایە»، وسێ جار ئاماژەی کرد بۆ سینگی، وفەرمووی: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە لە شەڕ وخراپە کە برای موسوڵمانی خۆی بە کەم بزانێت، هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە، خوێنی، ماڵی، نەفس وناموسی -كەسایەتی-». ^(نەجش واتا: زیاد کردنی نرخی شتومەک دێت لەبەر ڕەواج پێدانی لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت)
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2564]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری موسوڵمان دەکات کە چۆن بێت لەگەڵ برای موسوڵمانی، و هەندێک لە حەق ومافی موسوڵمانانی لەسەر یەکتر ڕونکردەوە؛ لەوانە: ئامۆژگاری یەکەم: حەسودی مەبەن بەواتای ئاوات خواستن دێت بە نەمانی ئەو ناز ونیعمەتەی دراوە بە برا موسوڵمانەکەت. دووەم: نەجش لەیەکتر مەکەن؛ نەجش بە واتای زیاد کردنی نرخی كاڵا دێت لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت، تەنها مەبەستی لەم کارە سوود گەیاندنە بە فرۆشیار، وزیان لێدانە لە کڕیار. سێیەم: ڕقتان لەیەک نەبێت؛ چونكە سەرەنجامەكەی ویستی زیان لێدانە بە بەرانبەر ودژی خۆشویستنیەتی، مەگەر ڕق لێبوون لە پێناو الله دا بێت، ئەوا لەم حاڵەتەدا واجبە. چوارەم: پشت لەیەک مەکەن؛ بەشێوازێک هەریەکێك پشت لە براكەی بکات وپشت گوێی بخات و قسەی لێ دابڕێت. پێنچەم: مامەڵە بەسەر مامەڵەی براکانتان مەکەن بەوەی بووترێت بە کڕیار: من هەمان شێوەی ئەو شتومەکەم لایە وبە نرخێکی کەمتر، یان چاکتر و بەهەمان نرخ. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگارییەکی گشتی فەرموو: وهەمووتان ببنە برای یەکتر بە وازهێنان لەو شتانەی باسکران لە نەهی لێکراوەکان، وبە بەخشینی خۆشەویستی و نەرمو نیانی ودڵسۆزی ودڵڕاگرتن وکۆمەکی لە خێردا، لەگەڵ پاکی دڵ وبوونی ئامۆژگاری لە نێوانتاندا لە هەموو کاتێکدا. ولەداخوازی ئەم برایەتییە: ستەم لەبرای موسوڵمانی نەکات و سنوری نەبەزێنێت. و واز لەبرای موسوڵمانی نەهێنێت كە ستەمی لێبکرێت وسەری نەخات وپشت گوێی بخات؛ لە کاتێکدا دەتوانێت سەری بخات و ڕێگر بێت لە ستەم لێکردنی. و بەکەمی نەزانێت و بەچاوی سوک وتوانجەوە سەیری نەکات؛ ئەم کارەیش سەرەنجامی خۆبەگەورەزانین ولووتبەرزییە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار ڕوونی کردەوە کە تەقوا لە دڵدایە، وهەرکەسێک تەقوا هەبێت لە دڵیدا ئەوا موسوڵمان بەکەم سەیر ناکات -چونكە بوونی تەقوا وا دەخوازێت ڕەوشت جوانی، وترسان له الله و هەست کردن بە چاودێری الله ی لەخۆ گرتبێت-، وبەسە بۆ کەسێک لە خووە خراپەکان وڕەوشتە ناشیاوەكان كە برا موسوڵمانەکەی بەکەم سەیر بکات، وهیچ کەس وا نابێت مەگەر خۆ بەگەورەزانین لە دڵیدا هەبێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەختی كردەوە لەسەر هەموو ئەوانەی باسکران بەوەی هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە: خوێنی؛ بەوەی بیکوژێت یان برینداری بکات یان لێی بدات وهاوشێوەکانی، وماڵی؛ بەوەی لێی ببات بە بێ حەق، وناموسی؛ بەوەی لۆمەی بکات یان لۆمەی پێگە وڕەچەڵەکی بکات.