عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «من صَام رمضان إيِمَانًا واحْتِسَابًا، غُفِر له ما تَقدَّم من ذَنْبِه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وبە داواکردنی پاداشت لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
واتای فەرموودەکە: ئەوەی مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت بە باوەڕەوە بە خودا وباوەڕی بە پەیمانەکانی خودا بێت وبە ڕاستیان بزانێت، ومەبەستی لەم پەرستنەی داوای پاداشت بێت لە خوای گەورە نەک بۆ ڕیا وڕوپامایی بێت ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووتری خۆش دەبێت.