عن أنس بن مالك رضي الله عنه مرفوعاً: «إنَّ الكافر إذا عمل حسنة، أُطْعِمَ بها طُعْمَةً من الدنيا، وأما المؤمن فإِنَّ اللهَ تعالى يدخر له حسناته في الآخرة، ويُعْقِبُهُ رزقًا في الدنيا على طاعته». وفي رواية: «إنَّ الله لا يظلم مؤمنا حسنة، يُعْطَى بها في الدنيا، ويُجْزَى بها في الآخرة، وأما الكافر فَيُطْعَمُ بحسنات ما عمل لله تعالى في الدنيا، حتى إذا أفضى إلى الآخرة، لم يكن له حسنة يُجْزَى بها».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک کافر (بێباوەڕ) چاکەیەک دەکات؛ ڕزقێکی پێدەبەخشرێت لەم دونیایەدا، بەڵام ئیماندار خواى گەورە چاکەکانی بۆ دەپارێزێت (بۆئەوەى پاداشتی بداتەوە) لە قیامەتدا، وڕزقی پێدەبەخشێت لە دونیادا بەهۆی گوێڕایەڵبوونی». ولە گێڕانەوەیەکدا: «خواى گەورە ستەم ناکات لە ئیماندار (تەنانەت) هێندەى یەک چاکەیش بێت، بەهۆیەوە لە دونیادا (ڕزقی) پێدەبەخشرێت، ولە قیامەتدا بەهۆیەوە پاداشتی دەدرێتەوە، بەڵام کافر (بێباوەڕ) ئەگەر چاکەیەک بکات ڕزقی پێدەبەخشرێت ئەگەر لە پێناو خواى گەورە ئەنجامیدا بێت، هەتاوەکو ئەگەر بگات بە قیامەت، هیچ چاکەیەکی نییە بۆئەوەى لەسەری پاداشت بدرێتەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

کاتێک کافر (بێباوەڕ) چاکەیەک دەکات؛ خواى گەورە ڕزقێکی پێدەبەخشێت لەم دونیایەدا، بەڵام ئیماندار ئەگەر چاکە وپەرستنێک ئەنجامبدات ئەوا خواى گەورە چاکەکانی بۆ دەپارێزێت بۆئەوەى پاداشتی بداتەوە لە قیامەتدا، وڕزقی پێدەبەخشێت لە دونیادا بەهۆی گوێڕایەڵبوونی. لە گێڕانەوەی دووەمدا: خواى گەورە پاداشتی ئیماندار دەداتەوە لە دونیادا بەهۆی کردەوەکانى، وهەروەها لە قیامەتیش پاداشتی دەداتەوە، بەڵام کافر تەنها لە دونیادا پاداشت دەدرێتەوە ولە قیامەتدا پاداشت نادرێتەوە چونکە لەسەر کوفر وشیرک وبێباوەڕی مردووە هیچ چاکەیەکی نییە بۆئەوەى خواى گەورە لەسەری پاداشتی بداتەوە. وزانایان یەکدەنگن سەبارەت بەوەى ئەگەر کافر لەسەر کوفر وشیرک وبێباوەڕی بمرێت ئەوا لە قیامەتدا بە هیچ شێوەیەک پاداشت نادرێتەوە لەسەر چاکەیەک ئەگەرچیش مەبەستی نزیکبوونەوە بێت لە خوای گەورە، چونکە مەرجی پاداشت دانەوە لە قیامەتدا؛ مردنە لەسەر مسوڵمانێتی وئیمان، ولەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە کراوە کە تەنها لە دونیادا ڕزقی پێدەبەخشرێت بەهۆی ئەو چاکانەى لە پێناو خواى گەورە ئەنجامیداوە، لەو کردەوانەى کە زۆر جار نیەتی چاکەى لەگەڵدایە وەکو گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وخێرکردن وڕزگارکردنی بەندە ومیواندرێتی وئاسانکاری کاری خێر وچاکە بۆ خەڵکی وبەو شێوەیە. بەڵام کافر ئەگەر مسوڵمان بێت ئەوا لە قیامەتدا پاداشت دەدرێتەوە لەسەر ئەم کارانە ئەگەرچیش لەکاتى کافربوونی ئەنجامی دابێت بەهۆی فەرموودەى: (أسلمت على ما أسلفت من خير) واتە: (مسوڵمان بوویت لەگەڵ ئەو چاکانەش کە لە پێشووتردا ئەنجامتدا -بۆت دەنووسرێت-).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر