عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إِذَا نُودِيَ بالصَّلاَةِ، أدْبَرَ الشَّيْطَانُ، وَلَهُ ضُرَاطٌ حَتَّى لاَ يَسْمَعَ التَّأذِينَ، فَإذَا قُضِيَ النِّدَاءُ أقْبَلَ، حَتَّى إِذَا ثُوِّبَ للصَّلاةِ أدْبَرَ، حَتَّى إِذَا قُضِيَ التَّثْوِيبُ أقْبَلَ، حَتَّى يَخْطِرَ بَيْنَ المَرْءِ وَنَفْسِهِ، يَقُولُ: اذْكُرْ كَذَا واذكر كَذَا - لِمَا لَمْ يَذْكُر مِنْ قَبْلُ - حَتَّى يَظَلَّ الرَّجُلُ مَا يَدْرِي كَمْ صَلَّى».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک بانگ دەدرێت بۆ نوێژ ئەنجامدان؛ شەیتان دوور دەکەوێتەوە وبای لێوە دەردەچێت بۆئەوەى گوێی لە بانگەکە نەبێت، ئەگەر بانگ تەواو بوو دەگەڕێتەوە هەتا کاتێک قامەت دەکرێت بۆ نوێژ ئەنجامدان، ئەگەر قامەت کردن تەواو بوو دەگەڕێتەوە، بۆئەوەى سەرنج وبیرکردنەوە لە مرۆڤ تێکبدات -وەسوەسەى بۆ دەکات- دەڵێت: بیر لە ئەوە بکەرەوە، بیر لە ئەوە بکەرەوە -بیر لە شتێک دەکاتەوە کە پێشتر بیری لێ نەدەکردەوە- هەتاوەکو پیاو نازانێت چەند (ڕکات) نوێژی کردووە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

کاتێک بانگبێژ بانگ دەدات، شەیتان دوور دەکەوێتەوە بۆئەوەى گوێی لە بانگەکە نەبێت، وبای لێوە دەردەچێت، وا دیارە بە ئەنقسەت ئەمە دەکات، بۆئەوەى گوێی لە بانگی بانگبێژەکە نەبێت، یان ئەمە دەکات وەکو گاڵتەکردن بە بانگەکە هەورەکو چۆن نەفامەکان ئەم جۆرە کارە ئەکەن، ولەوەیە بەئەنقسەت ئەمە بکات چونکە بۆ نوێژکردن دەبێت مرۆڤ پاک بێت بەڵام ئەو بە پێچەوانەوە لە کاتى بانگدا پیسی وبۆگەنی خۆی دەردەخات، ویان لەوەیە بە ئەنقسەت ئەمە نەکات بەڵکو لە کاتی بیستنی بانگدا لە ترسدا ئەم بایەی لێوە دەردەچێت بەهۆی دەنگی بانگەکەوە. (ئەگەر بانگ تەواو بوو دەگەڕێتەوە هەتا کاتێک قامەت دەکرێت بۆ نوێژ ئەنجامدان، ئەگەر قامەت کردن تەواو بوو دەگەڕێتەوە): بۆئەوەى وەسوەسە بۆ مرۆڤ دروست بکات، دێت بۆئەوەى سەر لە نەوەى ئادەم بشێوێنێت وسەرقاڵی بکات لە نوێژەکەى، وشەیتان دوور دەکەوێتە لە کاتى بانگدان چونکە بە ئاشکرا بانگەوازى بۆ وشەی یەک خوا پەرستی -تەوحید- ودروشمەکانى تری ئیسلام دەکرێت، وحەز ناکات گوێی لە یادی خواى گەورە بێت -عز وجل-، وئەمیش ماناى ئەم ئایەتەیە: {مِن شَرِّ ٱلْوَسْوَاسِ ٱلْخَنَّاسِ} [الناس: 3] واتە: {له شەڕ و خراپەی ئەو شەیتانەى که وەسوەسە وخەیاڵ دەخاته دڵەوە (کاتێک ناوی خودا ببرێت) خۆی پەنھان دەدات}، واتا کاتێک ناوی خواى گەورە دەهێندرێت، خۆی دەشارێتەوە ودوور دەکەوێتەوە. (بۆئەوەى سەرنج وبیرکردنەوە لە مرۆڤ تێکبدات -وەسوەسەى بۆ دەکات-): دێت و بۆئەوەى مرۆڤ بیری لە لای خۆی نەبێت وسەرنجی لای ئەو وشانە نەبێت کە دەیڵێت وبیری لێنەکاتەوە چونکە ئەگەر بیری لێبکاتەوە ئەوا بە خشوعی وجوانی نوێژەکە ئەنجامدەدات وشەیتانیش ئەمەى ناوێت. (پێی دەڵێت: بیر لە ئەوە بکەرەوە، بیر لە ئەوە بکەرەوە -بیر لە شتێک دەکاتەوە کە پێشتر بیری لێ نەدەکردەوە): واتا لە پێش نوێژەکەدا هەرگیز بیری لە ئەم شتانە نەدەکردەوە بەڵام لە کاتى نوێژدا شەیتان تووشى وەسواسی دەکات بۆئەوەى بیرم لەم وشانە بکاتەوە وئاگاى لە یادی خواى گەورە نەبێت وبیری لێ نەکاتەوە. (و- هەتاوەکو پیاو نازانێت چەند -ڕکات- نوێژی کردووە): واتا مرۆڤ خەیاڵی دەڕوات ونازانێت چەندێک ڕکاتی ئەنجامداوە، لە کاتی نوێژدا ئامادە بوو ئەگەرچیش خوێندنەوەى قورئان ونزاکردنی تێدایە؛ چونکە زۆربەى بە نهێنی دەووترێت وپاڕانەوەیە بۆیە لێرەیە دەیەوێت ئەم زیکر وخوێندانە لە نوێژخوێن تێکبدات وخشوعی نەمێنێت وبیری بۆ شوێنێکی تر بڕوات، وهەروەها ووتراوە: لە کاتی بانگدا ڕا دەکات بۆئەوەى ناچار نەبێت شاهێدی بۆ نەوەى ئادەم بدات لە ڕۆژی قیامەتدا هەروەکو لە گێڕانەوە -ئەبی سەعید:أبي سعيد-دا هاتووە .

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر