عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا تَقَدَّمُوا رَمَضَانَ بِصَوْمِ يَوْمٍ وَلَا يَوْمَيْنِ إِلَّا رَجُلٌ كَانَ يَصُومُ صَوْمًا فَلْيَصُمْهُ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1082]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت کە ڕۆژوویەکی دیاریکراوی گرتبێت وئە ڕۆژووە بکەوێتە پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ؛ ئەوا با بە ڕۆژوو بێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1082]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە کە خەڵکی ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ بەڕۆژوو بن لەپێش هاتنی مانگی ڕەمەزان؛ بە نییەتی دەست پێش خەری بۆ ڕۆژووی ڕەمەزان، چونكە واجبێتی ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان وابەستەیە بە بینینی مانگی ڕەمەزان، وهیچ پێویست بە زۆر لەخۆكردن ناكات، مەگەر كەسێك لەسەر جۆرە ڕۆژووگرتنێك ڕاهاتبێت وەكو ڕۆژووگرتنی ڕۆژ نە ڕۆژێك، یان ڕۆژووگرتنی دووشەممە وپێنج شەممە؛ ئەگەر وا ڕێكەوت ئەم جۆرە ڕۆژووانە كەوتنە ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش مانگی ڕەمەزان ئەوا ئاساییە بەڕۆژوو بێت، هەروەها ڕۆژووگرتنە واجبەكانیش دەگرێـتەوە وەكو قەزا كردنەوە ونەزر، ئەمانە بەشێك نین لە ڕۆژووی دەست پێش خەری وپێشوازی كردن لە هاتنی مانگی ڕەمەزان.