عن عائشة رضي الله عنها : "أن حَمْزَةَ بن عَمْرٍو الأَسْلَمِيَّ قال للنبي صلى الله عليه وسلم : أصوم في السفر؟ - وكان كثير الصيام- فقال: "إن شئتَ فصُم، وإن شئت فَأَفْطِرْ".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: حەمزەی کوڕی عەمروی ئەسلەمی پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، ئەویش فەرمووی: «ئەگەر ویستت بە ڕۆژوو بە، وئەگەر ویستت بیشکێنە (بە ڕۆژوو مەبە)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە حەمزەی کوڕی عەمروی ئەسلەمی پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بژاردەی پێدا لە نێوان ڕۆژووگرتن وڕۆژووشکاندن، کە فەرمووی: «ئەگەر ویستت بە ڕۆژوو بە، وئەگەر ویستت بیشکێنە (بە ڕۆژوو مەبە)». ومەبەستی ڕۆژووگرتنی فەرزە لێرەدا بە هۆی ئەوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هي رُخْصَةٌ من الله)، واته: (ئەمە مۆڵەت وڕوخسەتێکە لە لایەن خوای گەورەوە). وئەمەش ئاماژە بەوە دەدات کە باسی ڕۆژووگرتنی فەرز دەکات، کە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (يا رسول الله! إني صاحب ظهر أعالجه وأسافر عليه وأكريه وإنه ربما صادفني هذا الشهر -يعني رمضان- وأنا أجد القوة وأنا شاب، وأجد بأن أصوم يا رسول الله أهون علي من أن أؤخره فيكون ديناً أفأصوم يا رسول الله! أعظم لأجري أو أفطر؟ قال: أي ذلك شئت يا حمزة)، واته: (ئەی پێغەمبەری خودا، من ئاژەڵم هەیە کە بۆ سواری بەکاریدێنم بۆ سەفەرکردن وئەگەر بگەم بە مانگی ڕەمەزان وهێز وتوانام هەیە بۆ ڕۆژووگرتن، و وای دەبینم کە ڕۆژوو بگرم باشترە لەوەی دوای بخەم وببێتە قەرز بە سەرمەوە بۆیە ڕۆژوو دەگرم ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمە پاداشتی زیاترە یان ڕۆژوو بشکێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (هەر کام لەوانەت ویست ئەی حەمزە).[رواه أبو داود] ولێرەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ڕۆژووشکاندن لە سەفەردا لە ڕوخسەت ومۆڵەتەکانی خوای گەورەیە، ئەوەی ڕوخستەکە وەرگرێت کارێکی باشی ئەنجامداوە وئەوەی ڕۆژوو بگرێت دروستە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر