پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، ئەویش فەرمووی: ئەگەر ویستت بە ڕۆژوو بە، وئەگەر ویستت بیشکێنە (بە ڕۆژوو مەبە)
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرپیاوێک بەشداری بەدر وحودەیبیەی کردبێت؛ ناچێتە دۆزەخەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم دووانە گەورە وسەرداری بەتەمەکانی خەڵكی بەهەشتن، لە یەکەم هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پێغەمبەران نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ دەست بەئاو گەیاندن دەچوو، من وتازە پێگەیشتووێک ئاو ودار گۆچانێکمان بۆ ھەڵدەگرت؛ وبە ئاوەکە تارەتی دەگرد
عربي الإنجليزية الأوردية
بینیم بەرەو ئاراستەی تر جگە لە ئاراستەی قیبلە نوێژت دەکرد؟ ئەویش ووتی: ئەگەر ئەوە نەبێت کە پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی دەکرد؛ ئەوا منیش بەم شێوەیە نوێژم نەدەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
من ئەنساڕەکانم بینی هەندێک کردەوەیان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش ئەوە سوێندم لەسەر نەفسی خۆم خوارد ئەگەر لەگەڵ هەریەکێکیان بم ئەوا دەبێت خزمەتی بکەم
عربي الإنجليزية الأوردية
من باشترین هەوڵدەدەم بۆ ئەوەى پێشنوێژیتان بۆ بکەم بە هەمان ئەو شێوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ ئێمە ئەنجامدەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێوە لە پاش من مافتان دەخورێت، بۆیە ئارامبگرن هەتاوەکو بە من دەگەن لەسەر گۆلاوەکە
عربي الإنجليزية الأوردية
دوو پیاو لە هاوەڵان لە لای پێغەمبەرەوە دەرچوون -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوێکی تاریکدا ودوو شتیان لەگەڵدا بوو لە نێو دەستیان وەکو چرا وابوو
عربي الإنجليزية الأوردية
دایکی ئەنەس پێی ووت: نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هیچ یەکێک باس نەکەیت، ئەنەس ووتی: والله ئەگەر بۆ یەکێک باسی بکەم ئەوا بۆ تۆ باسم دەکرد ئەی سابت
عربي الإنجليزية الأوردية
کەم کردەوەى ئەنجامدا بەڵام پاداشتی زۆری پێبەخشرا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی کۆمەڵی ئەنساڕ، ئایا کاتێک هاتم بۆ لای ئێوە گومڕا نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە هیدایەتی ئێوەى دا؟ ئایا ناکۆک نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە تەبایی خستە نێوانتانەوە؟ ئایا هەژار نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە دەوڵەمەندی کردن؟
عربي الإنجليزية الأوردية
جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا پلەوپایەى ئەهلی بەدر چۆنە لە لای ئێوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە باشترینی مسوڵمانانن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا شەرم نەکەم لە پیاوێک؛ فریشتەکان شەرمی لێدەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
هەموو ئومەتێک خاوەن سپاردە وئەمانەتێکی هەیە، وخاوەن ئەمانەت وسپاردەی ئێمە -ئەی ئومەت- ئەبو عوبەیدەى جەڕاحە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە
عربي الإنجليزية الأوردية
زوبەیر کوڕی پورمە، وپشتیوانی (حەواری) منە لە نێو ئومەتەکەم
عربي الإنجليزية الأوردية