عن أنس رضي الله عنه ، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لأبي بكر وعمر: «هذان سَيِّدا كُهُول أهل الجنة من الأوَّلِين والآخِرين إلا النبيِّين والمرسلين».
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەبو بەکر وعومەری فەرموو: «ئەم دووانە گەورە وسەرداری (سەیدی) بەتەمەکانی ئەهلی بەهەشتن، لە یەکەم مرۆڤەوە هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پەیامبەران -النبیین- وپێغەمبەران (نێردراوەکان -المرسلین-) نەبێت».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە ئەبو بەکر وعومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- گەورەی (سەیدی) هەموو بەتەمەکانى ئەهلی بەهەشتن جگە لە پەیامبەران وپێغەمبەران، وئەو زانایانەى ئەم فەرموودەیان شیکردووتەوە فەرموویانە: بەتەمەن مەبەست لێرەدا ئەوەیە کەسێکە تەمەنی لە سی یان سی وچوار ساڵەوە بۆ پەنجا ویەک ساڵ بێت، بۆیە مەبەست لێرەدا تەمەنیان بووە لە دونیادا لە کاتی گێڕانەوەى ئەم فەرموودەیە، لە بەهەشتدا کەسی بەتەمەنی تێدا نییە هەموو تەمەنی سی وسێ ساڵە، ولەوەیە مەبەست ئەوە بێت سەردار وسەیدی ئەوانەن لە دونیادا لە لە نێوان سی بۆ پەنجا ویەک ساڵ مردوون هاوشێوەى فەرموودەکەى حەسەن وحوسەین بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (سەردار وگەورەی گەنجانی ئەهلی بەهەشتن)، کە زانایان دەفەرموون: لەوەیە مەبەست ئەوە بێت سەید وگەورەی ئەوانەن لە تەمەنی گەنجیدا مردوون. وخودا زاناترە (والله أعلم).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر