عن رفاعة بن رافع الزرقي رضي الله عنه قال: جاء جبريل إلى النبي صلى الله عليه وسلم قال: ما تَعُدُّونَ أهل بدر فيكم؟ قال: «من أفضل المسلمين» أو كلمة نحوها. قال: وكذلك من شهد بدرا من الملائكة.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ریفاعەی کوڕی ڕافیعی زورقیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئایا پلەوپایەى ئەهلی بەدر* چۆنە لە لای ئێوە؟» ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە باشترینی مسوڵمانانن» یان شتێکی هاوشێوەی ئەمە ووت، جبریل فەرمووی: «بەهەمان شێوە ئەو فریشتانەش کە بەشداری (جەنگی) بەدریان کرد». *(ئەهلی بەدر: واتە هاوەڵانەى بەشداری جەنگی بەدریان کردووە)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شيكردنەوەى فەرموودەکە: جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا پلەوپایەى ئەوانەى لە جەنگی بەدردا شەهید بوون چۆنە لە لای ئێوە؟، خواى گەورە پێغەمبەرەکەى وئیماندارانی سەرخست لەو جەنگەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە باشترینی مسوڵمانانن لە لای ئێمە، جبریل وەڵامی دایەوە وفەرمووی: بەهەمان شێوە ئەو فریشتانەش کە ئامادەبوون وبەشداری (جەنگی) بەدریان کرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر