عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: خَرَجتُ معَ جَرِير بنِ عَبدِ الله البَجَلِي رضي الله عنه في سَفَرٍ، فَكَانَ يَخْدُمُنِي، فقُلتُ لَهُ: لا تفْعَل، فقَال: إِنِّي قَدْ رَأَيتُ الأَنْصَارَ تَصْنَعُ بِرَسُولِ الله صلى الله عليه وسلم شَيئًا آلَيتُ عَلَى نَفْسِي أَنْ لاَ أَصْحَبَ أَحدًا مِنْهُم إِلاَّ خَدَمْتُه.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ جەریری کوڕی عبداللەی بەجەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەرچووین بۆ سەفەرێک، وئەو خزمەتی منی دەکرد، منیش ووتم: وا مەکە (خزمەتم مەکە)، ئەو (جەریر) ووت: من ئەنساڕەکانم بینی هەندێک کردەوەیان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش ئەوە سوێندم لەسەر نەفسی خۆم خوارد (پەیمانم بە نەفسی خۆم دا) ئەگەر لەگەڵ هەریەکێکیان بم ئەوا دەبێت خزمەتی بکەم».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی ئەوە دەکات کە جەریری کوڕی عبداللەی بەجەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- لە سەفەردا خزمەتی ئەو هاوەڵانەى دەکرد کە لەگەڵیدا بوون وئەوانیش ئەنساڕەکان بوون، ولە نێویاندا ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- کە تەمەنی لە جەریر کەمتر بوو، ئەنەس پێی دەووت: خزمەتم مەکە، وسەبارەت بە ئەم خزمەتکردنە پرسیاری لێکرا، واتا: چۆن تۆ خزمەتی ئەوان دەکەیت لە کاتێکدا تۆ هاوەڵیت بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پێشترە بە بەراورد لەگەڵ ئەنساڕەکان؟ ئەویش (جەریر) دەیووت: من ئەنساڕم بینی بە شێوەیەک خزمەتی پێغەمبەریان دەکرد -صلى اللە علیە وسلم-؛ سوێندم لەسەر نەفسی خۆم خوارد (پەیمانم بە خۆم دا) ئەگەر لەگەڵ هەریەکێک لەو ئەنساڕانە بم ئەوا دەبێت خزمەتی بکەم، وئەمیش لە ڕێزلێنانە لەو کەسەی کە ڕێز لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەگرێت، وڕێزگرتن وخزمەتکردنی هاوەڵانی پیاوێک لەڕاستیدا ڕێزگرتن وخزمەتکردنی خودی پیاوەکەیە، بۆیە جەریر -ڕەزاى خواى لێبێت- ڕێزگرتن لە ئەنساڕەکانی بە بەشێک لە ڕێزگرتن لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر