عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «مَنْ نَسِيَ وَهُوَ صَائِمٌ فأَكل أو شَرِب، فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ، فَإِنَّمَا أَطْعَمَهُ الله وَسَقَاهُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بە ڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، چونکە ئەوە خوای گەورە ڕزقی خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

شەریعەتی ئیسلامی بنیاتنراوە لەسەر ئاسانکاری، وئەرک خستنە سەر مرۆڤەکان بە گوێرەی توانایان، وڕەخنە لێنەگرتن لە کاتی نەبوونی توانا یان نەبوونی بژاردە. ولەوانەش: ئەوەی بخوات وبخواتەوە، یان شتێکی تر ئەنجامبدات کە ڕۆژووەکەی بشکێنێت لە ڕۆژی ڕەمەزاندا یان هەر ڕۆژووگرتنێکی تر، ئەوا با ڕۆژووەکەی بەردەوام بکات، چونکە ئەمە بە ئەنقەست وبە بژاردەی خۆی نەبووە، بۆیە هەر کردەوەیەک مرۆڤ بیکات پێش نیەت هێنانی لەسەر ئەم کارە ئەوا کاریگەری نابێت لەسەر ڕۆژووەکەی، بەڵکو ئەمە وەکو بەخشینێکە لە لایەن خوای گەورە کە ڕزقی خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر