عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: «نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم عن صوم يومين: الفطر والنحر، وعن اشْتِمَالِ الصَّمَّاءِ، وأن يَحْتَبِيَ الرجل في الثوب الواحد، وعن الصلاة بعد الصبح والعصر».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە ڕۆژووگرتنی دوو ڕۆژ: ڕۆژی ڕۆژووشکاندن وڕۆژی قوربانی (یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، وڕۆژەکانی جەژنی قوربان)، ولە (اشتمال الصَّمَّاءِ): جلێک لە بەر بکرێت کە قۆڵی نەبێت دەستی لێوە دەربکرێت، ولە (أن يَحْتَبِيَ الرجل في الثوب الواحد): کەسێک یەک پارچە جلی لەبەر بێت وبەشێوەک دانیشێت کە قاچەکانی دابنێت لە پێشەوەی وبەدەستەکانی قاچەکانی بگرێت، ولە نوێژکردن لە پاش نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا نەهی کردووە: لە ڕۆژووگرتنی دوو ڕۆژ، ولە پۆشینی جۆرێک جل، ولە جۆرێک دانیشتن، ولە دوو نوێژکردن. ئەو دوو ڕۆژەی کە حەرامە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی یەکەمی مانگی شەوال (یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - یوم الفطر)، وڕۆژانی جەژنی قوربان، ودانایی لە حەرامکردنی ڕۆژووگرتن لەم ڕۆژانە ئەوەیە چونکە ئەم ڕۆژانە ڕۆژی خواردن ودەربڕینی خۆشیە. وئەو دوو جلەی کە نەهی کراوە لە پۆشینیان: (اشتمال الصَّمَّاءِ، والِاحْتِبَاء بثوب واحد)، (اشتمال الصَّمَّاءِ) واته: جلێک لە بەر بکرێت کە قۆڵی نەبێت دەستی لێوە دەربکرێت. (الِاحْتِبَاء بثوب واحد) واته: نەهی کردووە لە کەسێک یەک پارچە جلی لەبەر بێت وبەشێوەک دانیشێت کە قاچەکانی دابنێت لە پێشەوەی وبە دەستەکانی قاچەکانی بگرێت کە زۆر کەس لە کاتی گوێگرتن لە وتار بەم شێوەیە دادەنیشن، بە تایبەت ئەگەر لە ژێرەوە پۆشاکی تری لەبەر نەبێت کە عەورەتی دابپۆشیت. وئەو دوو نوێژەی کە نەهی کراوە لە ئەنجامدانیان: نوێژکردن لە دوای نوێژی بەیانی، نوێژکردن لە دوای نوێژی عەسر، بۆ داخستنی هۆکارەکانی خۆچواندن بە کافرەکان ئەوانەی کە سوجدە بۆ خۆر دەبەن لە کاتی دەرچوونی وئاوابوونی، بەڵام دروستە نوێژە فەرزەکان بکات ئەگەر نوێژی نەکردبوو یان ئەو نوێژانەی کە بە هۆی هەندێک هۆکارەوە ئەنجامدەدرێن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر