الحديث الأول: عن ابن مسعود مرفوعًا: «ما من شيء في الميزان أثْقَلُ مِنْ حُسْنِ الْخُلُقِ. وإن الله يُبْغِض الفاحش البَذِيء». الحديث الثاني: عن أبي الدرداء مرفوعًا: «ليس المؤمن بِالطَّعَّان، ولا اللَّعَّان، ولا الفاحش، ولا البَذِيء».
[الحديث الأول: صحيح الحديث الثاني: صحيح] - [الحديث الأول رواه أبو داود والترمذي لكنه عند أبي داود مختصرًا. والحديث الثاني رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە». ولە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار تانەدەر ونەفرەتلێکەر وجوێندەر ودەمشڕ نییە».
صەحیحە بە ریوایەتیەکەیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەیەی یەکەم: فەزڵ وچاکەکاری ڕەوشت جوانی تێدایە، کە ئەمیش بریتیە لە ویستنی خێر بۆ خەڵکی، ودوورخستنەوەى شەڕ لێیان، وڕوو خۆشی ودەم بە بزە بوون بەرامبەریان، وهیچ کردەوەیەک نیە وەکو ڕەوشتی جوانی قورس بێت لەسەر تەرازووی بەندەدا لە ڕۆژی قیامەت. وخواى گەورە ڕقی لەو کەسەیە کە ئەو وەسفە خراپانەى تێدایە کە لە فەرموودەکەدا باسکراوە، ئەویش ئەوەیە کە بەندە جوێندەر بێت وبەردەوام قسەی خراپ وناڕەوا لە دەمی بێتە دەرەوە. دووەم: فەرموودەکە ئەوەى تێدایە کە لە سیفاتی ئیماندار نیە کە زۆر عەیب وڕەخنە لە خەڵکی بگرێت وتانەیان لێبدات، وبە هەمان شێوە لە سیفاتی ئیماندار نیە کە جوێن ونەفرەت وتانە لە خەڵکی بدات ونەفرەتیان لێبکات، وەکو تانەدان لە ڕەچەڵەک وناموس (ناوبانگ) وشێوە وکاروباری ژیانیان، بەڵکو لە نیشانەى بەهێزی ئیمان ئەوەیە کە باوەڕدار خۆی بڕازێنێتەوە بە ئارام گرتن لە سەر بەردەوام بوون لە ڕەوشت جوانی، ودوور بوون لە ڕەوشتە ناشیرینەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر