عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«المُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ المُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ، وَالمُهَاجِرُ مَنْ هَجَرَ مَا نَهَى اللَّهُ عَنْهُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 10]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 10]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە مسوڵمانی كامڵ لە ئیسلامەتیدا ئەوەیە كە مسوڵمانان (لە زمانى پارێزراون): جوێنیان پێنادات، ونەفرەتیان لێناكات، وغەیبەتیان ناكات، و بەزمانی ئاژاوە وئازار نانێتەوە لەنێوانیان. (ولە دەستی پارێزراون): دەستدرێژی ناكاتە سەریان، وماڵ وسامانایان بە ناهەق نابات، وهتد. وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات ودوور بکەوێتەوە لەو شتانەى کە الله حەرامی كردووە -سبحانه وتعالی-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەو كاتە مرۆڤ بە کامڵی ئاینی ئیسلامی جێبەجیکردووە ؛ کە هەرگیز زیان نەدات لە خەڵکی، جا زیانلێدانى هەستپێکراو یان واتایی بێت.
  2. بەتایبەت باسی زمان ودەست كراوە ؛ چونكە زۆر هەڵە دەكەن وزۆر زیان دەگەیەنن، وزۆرینەی شەڕ وخراپەكان بەهۆیانەوە ڕوودەدات.
  3. ئامۆژگاری کردن بە وازهێنان لە تاوان وگوناهەکان، وخۆ پابەندکردن بەوەى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانی پێکردووە.
  4. باشترین مسوڵمان ئەوەیە کە مافەکانى خواى گەورە جێبەجێ دەکات -سبحانه وتعالى- ومافەکانى مسوڵمانانیش جێبەجێ دەکات.
  5. دەستدرێژی کردن وسنوور تێپەڕاندن لەوەیە بە قسە یان کردەوە بێت.
  6. كۆچی كامڵ وتەواو بریتیە لە دووركەوتنەوە و بەجێهێشتنی ئەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە -سبحانه وتعالی- .
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (54)
زیاتر