عن أبي هريرة رضي الله عنه : أن رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قالَ: "لا يَتَمَنَّ أحَدُكَم الموتَ، إما مُحسِناً فلعلَّه يَزْدَادُ، وإما مُسِيئاً فلعلَّه يَسْتَعْتِبُ". وفي رواية قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "لا يَتَمَنَّ أحَدُكُم الموتَ، ولا يَدْعُ به من قبلِ أنَ يَأتيَه؛ إنه إذا ماتَ انقطعَ عملُهُ، وإنه لا يَزيدُ المؤمنَ عُمُرُهُ إلا خيراً".
[صحيح] - [متفق عليه. الرواية الأولى لفظ البخاري مع زيادة في أوله. الرواية الثانية لفظ مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت، ئەگەر چاکەکار بوو ئەوا زیاتری دەکات، وئەگەر خراپەکار بوو ئەوا دەست لە تاوان هەڵدەگرێت». ولە گێڕانەوەیەکدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت، ونابێت نزا بۆ (هاتنی) بکات؛ پێش ئەوەى خۆی دێت، وئەگەر بمرێت کردەوەکانی دەپچڕێت (دەوەستێت)، وتەمەن درێژی ژیانی ئیماندار تەنها کردەوەى چاکی بۆ زیاد دەکات».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت): نەهی کردن لێرەدا بۆ حەرامبوونە؛ چونکە هیوا خواستن بە مردن جۆرێکە لە ناڕازی بوون بە قەزا وقەدەری خواى گەورە، وئیماندار پێویستە لەسەری ئارام بگرێت ئەگەر تووشی ناخۆشی وزیان بوو، ئەگەر ئیماندار ئارامی گرت لەسەر ئازاری وناخۆشییەکان ئەوا دوو شتی گرنگی دەستدەکەوێت: 1/ لێخۆشبوون لە تاوانەکان، چونکە مسوڵمان ئەگەر تووشی هەر ناخۆشییەک بێت لە غەم وخەفەت وئازار وهەرشتێکی تر ئەوا خواى گەورە بەهۆیانەوە لە تاوانەکانى خۆشدەبێت هەتاوەکو تەنانەت ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا. 2/ ئەگەر خواى گەورە هیدایەتی دا بۆئەوەى نیەتی ئەوەى هەبێت پاداشتی دەستبکەوێت وهیوای وا بێت لەسەر ئەم ئازار وناخۆشییانە ئەوا خواى گەورە پاداشتی دەداتەوە، بەڵام ئەگەر هیوا بە مردن بخوازێت ئەوا ئەمەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئارامگر نییە لەسەر قەزا وقەدری خواى گەورە -سبحانه وتعالى- وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە یان ئەوەتا مرۆڤ لە چاکەکاران دەبێت وچاکەکانی زیاد دەکات بە درێژایی ژیانی، ئیماندار ئەگەر لەسەر ئازار وناخۆشی بمێنێتەوە ئەوا چاکەکانی زیاد دەکات. وئەگەر خراپەکار بێت ئەوا داواى لێخۆشبوون وڕازی بوون لە خواى گەورە دەکات، بۆیە دەمرێت بە تەوبە کردنەوە؛ بۆیە نابێت مرۆڤ هیوا بە مردن بخوازێت، چونکە هەمووی لە قەزا وقەدەردا نووسراوە، بۆیە پێویستە مرۆڤ ئارام بگرێت وداوای پاداشت لە خواى گەورە بکات، وئەم فەرموودەیە ئاماژەی ئەوەى تێدایە مانای نەهی کردن لە هیوا خواستن بە مردن ئەوەیە کردەوەکان دەپچڕێت، چونکە ژیانی هۆکاری ئەنجامدانى کردەوەکانە، وکردەوەکان پاداشت زیاد دەکات وئەگەر تەنها مرۆڤەکە یەک خوا پەرست بێت -موەحید- بێت ئەوا ئەمە لە باشترینی کردەوەکانە، کاتێک ڕاستگۆیی وشیرینی ئیمان دەچێتە نێو دڵەوە؛ کەس ناتوانێت ڕەتی بکاتەوە وپشتی لێبکات، وئەگەر ئەمیش ڕوویدا ئەوا لە قەزا وقەدەری خودا نووسراوە ئەگەر کەسەکە تەمەنی کورت یان درێژ بێت، وئەمیش کەس پێی نازانێت جگە لە خواى گەورە نەبێت، بۆیە پێویستە مرۆڤ بەردەوام داوا لە خواى گەورە بکات کە ئیمان لە دڵیدا جێگیر بکات وهەوڵبدات بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان ودوورکەوتنەوە لە کردەوە خراپەکان، ئەگەر مرۆڤ هیوا بخوازێت بە زوو مردن ئەمە هیچ خێرێکی تێدا نییە. فەرموودەکە موژدەی بە چاکەکار تێدایە بەهۆی چاکەکانی، وئاگاداری کردنەوەى لە خراپەکار تێدایە بەهۆی خراپەکانی، هەروەکو ئەوە وایە بفەرموێت: ئەگەر کەسێک چاکەکارە با واز لە هیوا خواستن لە مردن بهێنێت ولەسەر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکانى بەردەوام بێت، وئەوەى خراپەکارە با واز لە هیوا خواستن بە مردن بهێنێت ودەستهەڵگرێت لە خراپە وتاوان وتەوبە بکات بۆئەوەى لەسەر خراپەکاری وتاوان نەمرێت چونکە لەسەر حاڵەتێکی مەترسیدار دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر