+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: يُؤْذِينِي ابْنُ آدَمَ يَسُبُّ الدَّهْرَ وَأَنَا الدَّهْرُ، بِيَدِي الأَمْرُ أُقَلِّبُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 4826]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«خوای گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- دەفەرموێت: نەوەی ئادەم ئازارم دەدات وجوێن بە كات (ڕۆژگار) دەدات لە كاتێكدا من كاتم (ڕۆژگارم)، فەرمان بە دەستی منە؛ شەو وڕۆژ بە دوای یەكدا دەهێنم».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 4826]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لە فەرموودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت: ئازارم دەدات وبە كەمم دەزانێت ئەو مرۆڤەی جوێن دەدات بە كات وڕەخنەی لێدەگرێت لەكاتی دابەزینی كارەسات وناخۆشیەكاندا؛ چونكە ئەو زاتە -سبحانه وتعالی- تەنها ئەو بەڕێوبەر وڕكێفكاری هەموو ڕووداوێكە، بۆیە جوێندان بە كات وەكو جوێندانە بە الله -عز وجل-، وكات لە ڕاستیدا خوڵقێنراوێكی ملكەچە، هەموو ڕووداوەكان تێیدا ڕوو دەدەن بە فەرمانی الله -سبحانه وتعالی-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، لە پەرستن ئەنجامدان بەخوێندنەوەی ودەستنوێژگرتن لەکاتى خوێندنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزەئاسا وهتد.
  2. پیشاندانی ئەدەب وڕەوشت لەگەڵ الله -سبحانه وتعالی- لە قسە وبیروباوەڕدا.
  3. واجبێتی باوەڕبوون بە قەزا وقەدەر، وئارامگرتن لەسەر ئازار.
  4. ئازار جیاوازە لە زیان؛ مرۆڤ ئازاری پێدەگات بەهۆی بیستنی قسە ناڕەوا یان هەڵسوكەوت وكردەوەی ناشیرین وناشیاو بەڵام ئەمە زیانی لێنادات، هەروەها تووشی ئازار دەبێت بەهۆی بۆنی ناخۆش وەكو بۆنی پیاز وسیر بەڵام زیانی لێنادات.
  5. الله -سبحانه وتعالی- ئازاری پێدەگات بەهۆی هەندێك لە كردەوە خراپەكانی بەندەكانی، بەڵام ئەو زاتە -جل وعلا- زیانی پێناگات، هەروەكو خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لە فەرموودەیەكی قودسیدا دەفەرموێت: «ئەی بەندەكانم؛ ئێوە ناگەن بە ئاستی زیان گەیاندن بە من بۆئەوەی زیانم پێبگەیەنن، وئێوە ناگەن بە ئاستی سوود گەیاندن بە من بۆئەوەی سوودم پێبگەیەنن».
  6. جوێن دان بە كات و وەسفكردنی بەسەر سێ جۆردا دابەش دەبێت: 1- جوێن بدات بە كات؛ وپێی وابێت كە كات حاڵەتەكان دەگۆڕێت لە خێر بۆ شەڕ! ئەمە شیركی گەورەیە؛ چونكە باوەڕی وایە لەگەڵ الله خوڵقێنەری تر هەیە، هێنانە دی ڕووداوەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ یەكێكی تر جگە لە الله. 2- جوێن بە كات دەدات وپێی وا نییە ئەو بكەرە؛ بەڵكو باوەڕی وایە الله بكەرە بەڵام جوێنی پێدەدات چونكە ناوەندێكە بۆ ئەو ڕووداوە ناخۆشە؛ ئەمە حەرامە. 3- ئەگەر مەبەستی هەواڵدان بێت بە بێ لۆمەكردن؛ ئەمە ڕێگەپێدراوە، هەروەكو لوط -علیه الصلاة والسلام- فەرمووی: {وَقَالَ هَذَا يَوْمٌ عَصِيبٌ} واتە: {(لوط ووتی:) ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی سەختە}.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر