عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عُمَرَ رَضيَ اللهُ عنهُما قَالَ: مَرَرْنَا مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى الْحِجْرِ، فَقَالَ لَنَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا تَدْخُلُوا مَسَاكِنَ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ، إِلَّا أَنْ تَكُونُوا بَاكِينَ؛ حَذَرًا أَنْ يُصِيبَكُمْ مِثْلُ مَا أَصَابَهُمْ» ثُمَّ زَجَرَ فَأَسْرَعَ حَتَّى خَلَّفَهَا.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2980]
المزيــد ...
لە عبد اللەی كوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕبووین بە لای خاكی حیجردا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمانی فەرموو:
«مەڕۆنە نێو شوێن وشوێنەواری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان كرد؛ مەگەر بە گریانەوە نەبێت، نەبادا ئەوەی تووشی ئەوان بوو؛ بەسەر ئێوەیشدا ڕووبدات»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وشترەكەی خوڕی و بەپەلە تێپەڕی هەتا خاكی حیجری بەجێهێشت.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2980]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك تێپەڕی بە لای شوێنی ئەوانەی سزا دران وستەمیان لەخۆیان كرد؛ نەهی كرد لە چوونە ژوورەوە بۆ ئەو شوێنانە، مەگەر كەسێك بە گریانەوە بچێتە نێویانەوە وپەند وەربگرێت؛ ئەمیش لە ترسی ئەوەی نەوەك ئەو سزا وئازارە تووشی بێت كە ئەوان تووشی بوون، پاشان لە ئاژەڵەكەی خوڕی وبە خێرایی ئەو شوێنەی تێپەڕاند.