عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إذا أصْبَح ابن آدَم، فإن الأعضاء كلَّها تَكْفُرُ اللِّسان، تقول: اتَّقِ الله فِينَا، فإنَّما نحن بِك؛ فإن اسْتَقَمْتَ اسْتَقَمْنَا، وإن اعْوَجَجْت اعْوَجَجْنَا».
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر نەوەى ئادەم بەیانی بەسەردا بێت، هەموو ئەندامەکان ملکەچی زمان دەبن، ودەڵێن: تەقوای خوا بکە سەبارەت بە ئێمە؛ بەڕاستی ئێمە وەکو تۆ دەبین، ئەگەر لەسەر ڕێگای ڕاست بیت؛ ئەوا ئێمەش لەسەر ڕێگای ڕاست دەبین، وئەگەر تۆ لەسەر ڕێگای چەوت ولار بیت؛ ئەوا ئێمە لەسەر ڕێگای چەوت ولار دەبین».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: هەموو ئەندامەکان ملکەچ وزەلیل دەبن بۆ زمان وشوێنی دەکەون، بۆیە هەموو بەیانیەک بە زمان دەڵێن: (تەقوای خوا بکە سەبارەت بە ئێمە، بەڕاستی ئێمە وەکو تۆ دەبین). زمان ترسناکترین ئەندامە بۆ سەر مرۆڤ، ئەگەر زمان لەسەر ڕێگای ڕاست بوو وخۆی پاراستن لە حەرامکراوەکان ئەوا هەموو ئەندامەکان لەسەر ڕێگای ڕاست دەبن وکردەوەى چاک ئەنجامدەدەن، وئەگەر زمان لایدا وگومڕا بوو وتووشی حەرامکراوەکان بوو ئەوا ئەندامەکانیش لادەدەن وتووشی کردەوەى خراپ دەبن، لە فەرموودەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لا يستقيم إيمان عبد حتى يستقيم قلبه، ولا يستقيم قلبه حتى يستقيم لسانه) واتە: (ئیمانی -باوەڕی- هیچ بەندەیەک لەسەر ڕێگای ڕاست نابێت هەتاوەکو دڵی دێتە سەر ڕێگای ڕاست؛ ودڵی نایەتە سەر ڕێگای ڕاست هەتاوەکو زمانى دێتە سەر ڕێگای ڕاست)، لەم بابەتەدا فەرموودەی زۆر هەیە کە بەڵگەن لەسەر ترسناکی زمان، زمان: یان هۆکاری ئاسوودەیی یان هۆکاری تیاچوونە بۆ خاوەنەوەکەى، ئەگەر بەندە زمانى بەکاربهێنێت لە پەرستنی خودا ئەوا ئاسوودە دەبێت لە دونیا وئاخیرەتدا، وئەگەر زمانى بەرەڵا بکات لە ووتنی هەموو شتێک کە خواى گەورە لێی ڕازی نەبێت ئەوا ئەمە دەبێتە هۆکاری پەشیمانی بۆی لە دونیا وئاخیرەتدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر