1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە من وشەیەک دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوا ئەوەی بەسەری هاتووە نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ)^، ئەوەی بەسەریدا هاتووە نامێنێت

عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ صُرَدٍ رضي الله عنه قَالَ:
كُنْتُ جَالِسًا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَرَجُلاَنِ يَسْتَبَّانِ، فَأَحَدُهُمَا احْمَرَّ وَجْهُهُ، وَانْتَفَخَتْ أَوْدَاجُهُ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «إِنِّي لَأَعْلَمُ كَلِمَةً لَوْ قَالَهَا ذَهَبَ عَنْهُ مَا يَجِدُ، لَوْ قَالَ: أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ، ذَهَبَ عَنْهُ مَا يَجِدُ» فَقَالُوا لَهُ: إِنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «تَعَوَّذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ»، فَقَالَ: وَهَلْ بِي جُنُونٌ؟

لە سولەیمانی کوڕی سوڕەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
لە گەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دانیشتبووم ودوو پیاو جوێنیان بە یەکتری دەدا، ویەکێکیان ڕووی سوور هەڵگەڕا ودەمارەکانی ملی هەستابوو، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «من وشەیەک دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوا ئەوەی بەسەری هاتووە نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ)^، ئەوەی بەسەریدا هاتووە نامێنێت». پێیان ووت: کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرموویەتی: «پەنا بگرە بە الله لە شەیتان»، -پیاوەكە- ووتی: خۆ شێت نەبووم؟ ^(واته: پەنا دەگرم بە خودای گەورە لە شەیتانی نەفرین لێکراو).

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 3282

شیکردنەوە

دوو پیاو لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوێنیان بە یەكتر دەدا، ویەكێكیان ڕووی سوور بوو، ودەمارەكانی دەوروبەری ملی دەركەوتن.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من وشەیەك دەزانم ئەگەر ئەم كەسە توڕەیە بیڵێت؛ ئەوا توڕەییەكەی نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) واتە: (پەنا بە الله دەگرم لە شەیتانی نەفرین لێكراو).
پێی ووترا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: بڵێ: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم)
پیاوەكە ووتی: خۆش شێت نەبووم؟! پێی وابوو كە تەنها شێت پەنا بە الله دەگرێت لە شەیتان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەوڵدانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ڕێنموێنی وئاراستە کردن، لە کاتی بوونی هۆکارەکانیان.
  2. توڕەیی لە شەیتانەوەیە.
  3. فەرمانكردن بە پەناگرتن بە الله لە شەیتانی نەفرین لێكراو لەكاتی توڕەییدا، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِمَّا يَنْزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ﴾ [الأعراف:200] واتە: ﴿وە ئەگەر خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەیەکت بۆ ھات لە لایەنی شەیتانەوە یەکسەر پەنا بگرە بەخوا بەڕاستی ھەر ئەو بیسەری زانایە﴾.
  4. هۆشداریدان سەبارەت بە جوێندان وهاوشێوەكانی وەكو نەفرەت كردن وهتد، وهاندان بۆ دووركەوتنەوە لێیان؛ چونكە دەبنە هۆی خراپە لەنێو خەڵكیدا.
  5. گواستنەوەى ئامۆژگاری بۆ ئەوەى نەیبیستووە هەتاوەکو سوودی لێوەربگرێت.
  6. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە توڕەیی؛ چونكە دەبێتە هۆی شەڕ وسەركێشی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- توڕە نەدەبوو مەگەر حەرامێك بكرایە وسنووری خودا تێبپەڕێنرایە -سبحانه وتعالی-، ئەمیش توڕەبوونێكی ستایشكراوە.
  7. نەوەوی سەبارەت بە ڕستەی (خۆ شێت نەبووم؟)؛ دەڵێت: ڕەنگە ئەم قسەكەرە لە مونافیقەكان یان لە عەرەبە دەشتەكیەكان بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
NE नेपाली النيبالية
YO Yorùbá اليوروبا
LT Lietuvių الليتوانية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
TG тоҷикӣ الطاجيكية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية