عن أبي الدَّرْدَاء رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ألا أُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرِ أعْمَالِكُم، وأزْكَاها عند مَلِيكِكُم، وأرْفَعِهَا في دَرَجَاتِكُمْ، وخير لكم من إنْفَاق الذهب والفضة، وخير لكم من أن تَلْقَوا عَدُوَّكُمْ فَتَضْرِبُوا أعْنَاقَهُمْ ويَضْرِبوا أعْنَاقَكُم؟» قالوا: بلى، قال: «ذكر الله تعالى ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە، وخێرترە بۆ ئێوە لە بەخشینی ئاڵتون وزیو، وخێرترە بۆتان لەوەی کە بگەنە دوژمنەکانتان ئێوە لە گەردنی ئەوان بدە وئەوان لە گەردنی ئێوە بدەن؟»، ووتیان: بەڵێ (واته: بەڵێ، پێمان بڵێ)، -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «زیکر ویادی خوای گەورە».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە زۆرترین پاداشتی هەیە لە ئەنجامدانی وپاکترینە لە لای پەروەردگارتان، وپلەکانتان زیاتر بەرز دەکاتەوە، وخێرترە بۆتان لە بەخشینی ئاڵتون وزیو لە پێناو خوای گەورە، وخێرترە بۆتان لەوەی بگەنە کافرەکان لە گۆڕەپانی جەنگدا ولە گەردنیان بدەن لە پێناو سەرخستنی ئاینی خوای گەورە، هاوەڵان ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (واتا: بەڵێ، پێمان بڵێ)، ئەویش فەرمووی: یاد وزیکر کردنی خوای گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر