عن أبي هريرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ألا أَدُلُّكُم على ما يَمْحُو الله به الخطايا ويرفع به الدرَجات؟» قالوا: بلى، يا رسول الله، قال: «إِسْبَاغُ الوُضُوء على المَكَارِه، وكَثْرَةُ الخُطَا إلى المساجد، وانتظارُ الصلاة بعد الصلاة فذلِكُم الرِّباط».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا کردەوەیەکتان پێ نیشان بدەم کە بە هۆیەوە خوای گەورە لە تاوانەکان خۆش دەبێت وپلەکانی پێ بەرز دەکاتەوە»، ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «دەستنوێژ گرتن بە شۆردنی ئەندامەکانی بە کامڵی وڕێکی سەرەڕای بوونی ناڕەحەتیش، وزۆر هەنگاو نان بەرەو مزگەوت، وچاوەڕێکردنی نوێژێک پاش تەواو بوونی نوێژێکی تر چونکە ئەمەیە پاسەوانی کردن وخۆ ئامادەکردن بەرامبەر دوژمن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیارێکی کرد لە هاوەڵانی کە دەیزانی وەڵامیان چی دەبێت، وئەمیش نیشانەى جوان فێرکردنی پێغەمبەرە -صلى الله علیه وسلم-، جاری وا هەیە پرسیار دەکات یان باسێک دەکات بۆ ئەوەى کەسی بەرامبەر ئاگاداری قسەکان بێت وبزانێت چی دەووترێت، فەرمووی: ئایا کردەوەیەکتان پێ نیشان بدەم کە بە هۆیەوە خوای گەورە لە تاوانەکان خۆش دەبێت وپلەکانی پێ بەرز دەکاتەوە؟ ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (واتا: بەڵێ، پێمان بڵێ)، ئەو شتەمان پێ بڵێ کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى پلەکان ولێخۆشبوون لە تاوانەکان. فەرمووی: 1/ دەستوێژگرتن بە کامڵی وڕێکی هەرچەندە نەفسیش حەزی پێنەکات، بۆ نمونە وەکو کاتى زستان، کاتێک ئاو سارد دەبێت، ئەگەر مرۆڤ دەستنوێژ بگرێت بە جوانى لە گەڵ بوونی ئەم ساردیە؛ ئەوا ئەمە بەڵگەیە لە سەر کامڵی ئیمانی، بۆیە خواى گەورە چەند پلەیەک بەرزی دەکاتەوە ولە گوناهەکانى خۆش دەبێت. 2/ مرۆڤ مەبەستی چوونە مزگەوت بێت بۆ ئەنجامدانى نوێژە فەرزەکان ئەگەرچیش مزگەوتەکە دوور بێت. 3/ مرۆڤ دڵی لای نوێژەکان بێت وئەگەر نوێژێک تەواو بوو بیری لای نوێژی داهاتوو بێت وچاوەڕێی بکات، ئەمە بەڵگەیە لە سەر ئیمانى وخۆشەویستی بۆ ئەم نوێژە مەزنانە. ئەگەر نوێژ لە دواى نوێژ چاوەڕێ بکات ئەوا بە هۆی ئەم کردەوەیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک بەرزی دەکاتەوە ولە تاوانەکانى خۆش دەبێت. پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوەى کرد کە پارێزگاری کردن لە دەستنوێژ ونوێژەکان وپەرستنەکان وەکو خۆ ئامادەکردن وایە بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناوى خواى گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر