عن عُقْبَة بن عامر رضي الله عنه قال: قلت: يا رسول الله ما النَّجَاة؟ قال: «أَمْسِكْ عليك لِسَانَكَ، وَلْيَسَعْكَ بَيتُك، وابْكِ على خَطِيئَتِكَ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عوقبەی عامر -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد کە چی لە سزای قیامەت ڕزگاری دەکات، ئەمەش لە نیشانەی سووربوون وخەمخۆری مسوڵمانە سەبارەت بە قیامەت. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «زمانت بگرە وبیپارێزە» پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ڕێنمایی کرد بۆ پاراستنی زمانی؛ ئەمەش بەهۆی ترسناکی زمان وزۆری زیانی، بۆیە پێویستە مسوڵمان زمانی بپارێزێت، وبێدەنگی بەلاوە باشتر بێت وەکو قسەکردن مەگەر بۆ شتێک نەبێت کە سوودی هەبێت بۆ قیامەت یان هەرشتێک کە پێویست بێت قسە بکات، ئەگەر نا ئەوا لە شتی بێ سووددا باشتر وایە قسە نەکات. «وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت»، واتا: مرۆڤ پێویست بە زۆری لە ماڵدا بێت وتەنها بۆ شتی پێویست لە ماڵ دەربچێت، وبێزار نەبێت لە زۆر دانیشتن لە ماڵەوە، بەڵکو وەکو دەستکەوت وایە کە مرۆڤ ڕزگاری دەبێت لە شەڕ وبەڵا وفیتنەکان کە لەوەیە تووشی ببێ بەهۆی زۆر تێکەڵاوبوون لە گەڵ خەڵکی. «وبگری بۆ تاوانەکانت» واتا: بگری ئەگەر توانیت، ئەگەر نا ئەوا زۆر لە خۆت بکە کە بگریت وپەشیمان بیتەوە لە تاوانەکانت، وتەوبە بکە بۆ لای خودا لەو تاوانانەی ئەنجامت داوە، چونکە خوای گەورە تەوبە قبوڵ دەکات لە بەندەکان ولە تاوان وگوناهەکان خۆش دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر