عن أبي هريرة رضي الله عنه أَنَّهُ سَمِعَ النَّبيَّ -صلّى اللهُ عليه وسَلَّم يقول-: «إن العبد ليتكلم بالكلمة ما يتبين فيها يزلُّ بها إلى النار أبعدَ مما بين المشرق والمغرب».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت کە گوێی لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووە کە فەرموویەتی: «بەندە قسەیەک دەکات کە بیری لێ ناکاتەوە دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخی بە پێی نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە کەسانێک هەن مەبەستیان نازانن لە قسەکردن، ئایا قسەکەی خێرە یان نا؟ وسەرەنجام ئەوەیە کە خۆی تووشی تیاچوون دەکات بە هۆی بیرنەکردنەوە لەو وتە حەرامانەی کە لێوەی دەرچووە، بۆیە خۆی تووشی سزای خودا دەکات لە دۆزەخدا -پەنا بە خودا- ولەوەیە بچێتە ناو دۆزەخەوە بۆ قوڵاییەک زیاتر لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی سه‌واحیلی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر