عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما : أنه سمع رسول الله صلى الله عليه وسلم قبل موته بثلاثة أيام، يقول: «لا يَمُوتَنَّ أحدُكم إلا وهو يُحسنُ الظَّنَّ بالله عز وجل ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو سێ ڕۆژ پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، فەرمووی: «با هەر یەکێک لە ئێوە لەسەر حاڵەتێک بمرێت کە گومانی باشی بە خوای گەورەی بەرز وشکۆدار هەبێت (واتە گومانی وا بێت کە خوای گەورە لێی خۆش دەبێت وڕەحمی پێدەکات)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واجبە لەسەر مسوڵمان کە لە نێوان ترس وڕەجادا (هیوادا) بژێت، وبترسێت لە توڕەیی خوای گەورە، وڕەجای لێخۆشبوون وڕەحمەتی ئەو بکات، ولە کاتی سەرەمەرگدا پێویستە لایەنی ڕەجای زیاتر بێت وگومانی باشی هەبێت بە پەروەردگاری، وڕەجای لێخۆشبوون وڕەحمەتی پەروەردگار بکات؛ بۆ ئەوەی ئەمە ڕێگر بێت لەوەی کە تووشی بێ هیوایی بێت لە ڕەحمەتی خوای گەورە لەو کاتەدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر