عن أبي أمامة رضي الله عنه مرفوعاً: « مَنْ لَمْ يَغْزُ أَوْ يُجَهِّزْ غَازِيًا أَوْ يَخْلُفْ غَازِيًا في أهله بخير، أصابه الله بقارعة قبل يوم القيامة ».
[حسن] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...
لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک جیهاد نەکات یان ئامادەکاری بۆ موجاهیدێک نەکات یان شوێنگرەوەى نەبێت بە سەرپەرشتیاری کردنی کەسوکاری لە خێر وچاکەدا؛ ئەوا خواى گەورە تووشی کارەسات وناخۆشی دەکات لە پێش ڕۆژی قیامەت».
[حەسەنە] - [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]
ئەم فەرموودەیە هاندانى تێدایە بۆ جیهادکردن وڕزگارکردنی خەڵک وخاکەکان لە کوفر وشیرک وبت پەرستی، وهەروەها ئاماژەکردنی تێدایە بۆ سزای وازهێنان لە جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە لە دونیا وقیامەتدا یان وازهێنان لە یارمەتیدانی موجاهیدان بەهەرشێوەیەک بێت لە دابینکردنی کەرەستەکانى جەنگ وسەرپەرشتیاریکردنی خاوخێزانیان لە کاتی دەرچوونیان، ئەگەر کەسێک لە کاتی بەرپابوونی جیهاددا وازی لەم شتانە هێنا ئەوا تووشی کارەساتی گەورە دەبێت بەهۆی کەمتەرخەمبوونی لە سەرخستنی ئاینی خواى گەورە.