عن أبي رافع رضي الله عنه مرفوعاً: «من غسَّل ميتاً فكتم عليه، غفر الله له أربعين مرة».
[صحيح] - [رواه الحاكم والبيهقي والطبراني]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ڕافیعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک مردوویەک بشوات؛ وسەبارەتی بێدەنگ بێت، خواى گەورە چل جار لێی خۆشدەبێت».
صەحیحە - بەیھەقی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى فەزڵی ئەو کەسەی تێدایە کە عەیب وکەموکورتیەکانى مردوو دەشارێتەوە پاش ئەوەى لە کاتی شۆردنی دەیبینێت یان پێی دەزانێت، ئەوەى مردوو دەبینێت لەسەر دوو حاڵەتە: 1- پەیوەست بە حاڵیەوە: بۆ نمونە ئەگەر بینی مردوو دەموچاوی ڕەش هەڵگەڕا وناشیرین بوو ئەمە لەوەیە بەڵگە بێت لەسەر خراپەکاری وخراپی کۆتا ژیانەکانى ئەم کەسە، بۆیە نابێت بە خەڵکی بڵێت ئەو پیاوەم بینی سیفەتەکەى بەم شێوەیە بوو چونکە ئەمە ئاشکراکردنی عەیبە وپیاوەکە مرد وچوو ژیای جێهێشت بەرەو لێپرسینەوە وخواى گەورە لێی دەپرسێتەوە بە پێی کردەوەکانى بە پاداشت یان سزادان. 2- شتێک پەیوەست بێت بە لاشەیەوە: وەکو بینینی عەیبە وکەمورکورتیەک لەسەر پشتی یان لاشەی بە شێوەیەکی گشتی؛ کە ئەم کەسە لە خەڵکی دەیشاردەوە لە ژیانیدا، ئەو کەسەی دەیشوات وئەم عەیبانەى مردووەکە دادەپۆشێت؛ پاداشتی زۆر مەزنی بۆ هەیە لەوانەش خواى گەورە چل جار لێی خۆشدەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر