عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ رَضيَ اللهُ عنها قَالَتْ:
تُوُفِّيَتْ إِحْدَى بَنَاتِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَخَرَجَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «اغْسِلْنَهَا ثَلاَثًا، أَوْ خَمْسًا أَوْ أَكْثَرَ مِنْ ذَلِكَ، إِنْ رَأَيْتُنَّ بِمَاءٍ وَسِدْرٍ، وَاجْعَلْنَ فِي الآخِرَةِ كَافُورًا -أَوْ شَيْئًا مِنْ كَافُورٍ-، فَإِذَا فَرَغْتُنَّ فَآذِنَّنِي»، قَالَتْ: فَلَمَّا فَرَغْنَا آذَنَّاهُ، فَأَلْقَى إِلَيْنَا حِقْوَهُ، فَقَالَ: «أَشْعِرْنَهَا إِيَّاهُ»، وَقَالَتْ: وَجَعَلْنَا رَأْسَهَا ثَلاَثَةَ قُرُونٍ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1258]
المزيــد ...
لە ئوم عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
یەکێک لە کچەکانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد، وپێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هاتە دەرەوە و فەرمووی: «سێ یان پێنج جار، یان زیاتر بیشۆن -ئەگەر پێتان باش بوو-؛ بە ئاو وگڵای کنار، وبۆ شۆردنی کۆتا جار هەندێک کافور بۆ ئاوەکە زیاد بکەن (تێکەڵی بکەن)؛ ئەگەر تەواو بوون (لە شۆردنی) ئاگادارم بکەنەوە». (ئوم عەتیە) دەڵێت: کاتێک تەواو بووین لە شۆردنی ئاگادارمان کردەوە، جلێکی پێداین کە لە بەشی نیوەی خوارەوەى لاشەی دەیپۆشی، وفەرمووی: «با ئەم جلە یەکەم کفنی بێت»، و(ئوم عەتیە) دەڵێت: «قژیمان دابەشکرد بۆ سەر سێ پەلک».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1258]
زەینەبی کچی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چوو بۆ لای ئەو ژنانەی کە دەیانشۆرد، و پێی فەرموون: بە ئاو و گەڵای كنار بیشۆرن، سێ جار یان پێنج جار یان زیاتر؛ ئەگەر پێویست بوو، و با ژمارەی شۆردنەكان تاك بێت، و لە شوشتنی کۆتاییدا هەندێك کافور تێكەڵ بە ئاوەكە بکەن، و کاتێک تەواو بوون ئاگادارم بكەنەوە. کاتێک لە شۆردنی تەواو بوون؛ ئاگاداریان کردەوە، ئەویش ئیزارەکەی (جلی نیوەی خوارەوەی لاشەی) دایە ئەو ئافرەتانەی كە شۆردیان، و فەرمووی: لولی بدەن بە دەوری لاشەیدا، و بیکەنە ئەو جلەی کە نزیکترینە لە لاشەیەوە، پاشان قژی دابەشكرا بۆ سەر سێ پەلك.