عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: مَرَّ رجُل من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم بِشِعبٍ فيه عُيَيْنَةٌ من ماء عَذْبَة، فأعْجَبتْه، فقال: لو اعْتَزلت الناس فَأقَمْتُ في هذا الشِّعْبِ، ولنْ أفعل حتى أسْتأذِن رسول الله صلى الله عليه وسلم فذَكر ذلك لرسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: «لا تَفْعَل؛ فإن مُقام أحدِكم في سَبِيل الله أفضل من صلاته في بيته سَبْعِين عاماً، ألا تُحِبُّونَ أن يَغْفِر الله لكم، ويدخلكم الجنة؟ اُغْزُوا في سبيل الله، من قَاتَل في سبيل الله فُوَاقَ نَاقَةٍ وجَبَت له الجنة».
[حسن] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕ بوو بە لای شیوێکدا کە هەندێک ئاوی پاک وسازگاری لێبوو، ئەویش (لە نەفسی خۆیدا) ووتی: ئەگەر لە خەڵکی دوور بکەومەوە ولەم شیوەدا بمێنمەوە (بۆ ماوەیەک)، وئەمە ئەنجام نادەم هەتاوەکو ڕوخسەت لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەرنەگرم؛ بۆیە ئەمەى بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد ئەویش فەرمووی: «ئەوە ئەنجام مەدە، شوێنی مانەوەى یەکێکتان لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە نوێژکردن لە ماڵەوەدا بۆ حەفتا ساڵ، ئایا حەز ناکەن خواى گەورە لێتان خۆش بێت، وبچنە نێو بەهەشتەوە ؟! لە پێناو خواى گەورە جەنگ بەرپا بکەن (غەزا بکەن)، هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پیاوێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای شیوێکدا تێپەڕ بوو، ولە نێو شیوەکەدا ئاوی پاک وسازگار هەبوو، وبە لایەوە جوان بوو ، ویستی لە خەڵکی دوور بکەوێتەوە ولەو شوێنە بمێنێتەوە وخودا بپەرستێت ولەو ئاوە سازگارە بخواتەوە، بەڵام -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئەمە ناکەم هەتاوەکو ڕوخسەت لە پێغەمبەری خودا وەردەگرم -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە ئەمەى بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد، وئەویش فەرمووی: (وا مەکە)؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیکرد لەو کردەوەیە چونکە جیهاد کردن لەسەر ئەو واجبە، بۆیە خۆ دوورخستنەوە بۆ خودا پەرستی کە سونەتە ئەمە بە گوناهـ دادەنرێت چونکە ئەمە دەبێتە هۆی وازهێنان لە واجب، پاشان پێی فەرموو: (شوێنی مانەوەى یەکێکتان لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە نوێژکردن لە ماڵەوەدا بۆ حەفتا ساڵ): واتا خۆ یەکلایی کردنەوە بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە باشترە لە خۆ یەکلایی کردنەوە بۆ نوێژکردنی سونەت بە ئەندازەى ماوەى حەفتا ساڵ؛ چونکە جیهاد کردن سوودەکەى بۆ خەڵکی تریشە بە پێچەوانەى نوێژکردنەوە کە سوودەکەى تەنها بۆ خودی مرۆڤەکەیە. (ئایا حەز ناکەن خواى گەورە لێتان خۆش بێت، وبچنە نێو بەهەشتەوە ؟!): ئەگەر حەز دەکەن خواى گەورە لێتان خۆش بێت وبچنە نێو بەهەشتەوە، ئەوا جیهاد بکەن لە پێناو خواى گەورە وئارامگر بن وداواى پاداشت بکەن، پاشان فەزڵی جیهاد کردنی ڕوونکردەوە وفەرمووی: (هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت -بە ماوەى- نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت): واتا هەرکەسێک بۆ ماوەیەک جیهاد بکات لە پێناو خواى گەورە بۆ بەرزکردنەوەى ئاینەکەى ئەوا بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت ئەگەرچیش ماوەکە کەم بێت هێندەی ماوەى نێوان دۆشینی وشترێک بێت دوو جار لەسەر یەک.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر