عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«يَا أَبَا سَعِيدٍ، مَنْ رَضِيَ بِاللهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ نَبِيًّا، وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ»، فَعَجِبَ لَهَا أَبُو سَعِيدٍ، فَقَالَ: أَعِدْهَا عَلَيَّ يَا رَسُولَ اللهِ، فَفَعَلَ، ثُمَّ قَالَ: «وَأُخْرَى يُرْفَعُ بِهَا الْعَبْدُ مِائَةَ دَرَجَةٍ فِي الْجَنَّةِ، مَا بَيْنَ كُلِّ دَرَجَتَيْنِ كَمَا بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ»، قَالَ: وَمَا هِيَ يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ: «الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللهِ، الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللهِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 1884]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى (الله) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت»، ئەبو سەعید زۆر بەلایەوە سەیر بوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دووبارەی بکەرەوە، ئەویش فەرموودەکەى دووبارە کردەوە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «كردەوەیەك هەیە خودا بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرزدەکاتەوە لە بەهەشتدا، وماوەى نێوان هەردوو پلەیەک وەکو (ماوەى دووری) نێوان ئاسمان وزەوییە»، ووتی: ئەو کردەوەیە چییە ئەى پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: «جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 1884]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت-: هەركەسێك باوەڕ بهێنێت بە الله وڕازی بێت بەوەی پەروەردگار وپەرستراو وپادشا وگەورە وفەرمانداری بێت، وڕازی بێت بەوەی ئیسلام ئاینی بێت وملكەچی هەموو فەرمان ونەهیەكانی بێت، وڕازی بێت بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری بێت وباوەڕ بهێنێت بە هەموو ئەوەی پێی نێردراوە وگەیاندوویەتی؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەم كەسە مسۆگەر كراوە، ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- ئەمەی بەلاوە سەیر بوو، ووتی: ئەم قسانەم بۆ دووبارە بكەرەوە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش دووبارەی كردەوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سیفەت وكردەوەیەكی تر هەیە كە خوای گەورە بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرز دەكاتەوە لە بەهەشتدا، ولە نێوان دوو پلەدا وەكو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە، ئەبو سەعید ووتی: ئەو كردەوەیە چییە ئەی پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە، جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لەو شتانەی چوونە بەهەشت مسۆگەر دەكەن: ڕازی بوون بەوەی الله پەروەردگارت بێت وئیسلام ئاینت بێت وموحەمەد پێغەمبەر بێت -صلى اللە علیە وسلم-.
  2. بە مەزندانانی بابەتی جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
  3. بەرزی پلەوپایەى موجاهید لەبەهەشتدا.
  4. لەبەهەشتدا هەندێک پلەوپایە وشوێنی مانەوە هەن کە ناژمێردرێن ولە حسێب نایەن، ولەوانە بۆ موجاهیدەکان سەد پلە هەیە.
  5. خۆشەویستی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ زانینی خێرکردن، وهۆکارەکانى ودەرگاکانى.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (40)
زیاتر